Read INFO IN ....Here

COVID-19: Rewşên tenduristî yên rewşa vîrosa korona xirabtir bikin
خه‌ڵكێكی زۆر كه كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه هه‌ر له پێشاندا، مه‌ترسیه‌كی زۆرتریان بۆ هه‌یه كه تووشی نه‌خۆشی COVID 19، كه بریتین له نه‌خۆشی دڵ، شه‌كره\دییابیت، به‌رزی گووشاری خوێن و ئاسما\ هه‌ناسه ته‌نگی. ئه‌م ڤیروسه هێرشده‌كات بۆ شانه‌كانی سییه‌كان و تووشی ئاوسانیان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می به‌رگری له‌ش زییاد له ئه‌ندازه چالاك ده‌بێت به‌رام به‌ر به ڤوروسه كه.
له سه‌ر ئاستی جیهان، زیاتر له 70 له سه‌دی نه‌خۆشه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا كه له‌ژێر چاودێری تایبه‌ت بوونه نه‌خۆشی دكه یان نه‌خۆشی شاره‌وه‌یان هه‌بووه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ورده‌كاری هه‌ندێك له هه‌ستیار ترین كێشه‌كانی ته‌ندروستیه بۆ COVID 19، به هۆی لاوازی سیسته‌می به‌رگری له‌ش یان لاوازی ئه‌ته‌می نه‌رمی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
هه‌ته‌رترین كێشه‌ی شاراوه‌ی ته‌ندروستی بۆ ڤیروسی كۆرۆنا ئه‌مانه‌ن: نه‌خۆشی كرۆنیك\درێژخایان ی سییه‌كان، ئاسما\هه‌ناسه ته‌نگی، دییابیتی\شه‌كره، كێشه‌ی جه‌رگ و گورچیله، و هه‌موو چاره‌سه‌رێكی پزشكی كه به‌رگری له‌ش لاواز ده‌كات، وه‌كوو كانسه‌ر\شێرپه‌نجه یان پاشت چاندنی هئه‌ندامێكی له‌ش.
ئاسما\هه‌ناسه ته‌نگی:
ئاسما\هه‌ناسه ته‌نگی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كێشانه كه به هۆی هه‌ستیاری زۆر و ئاوسانی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه وه یه، و نیشانه‌كانی وه‌كوو كۆكه، زیكه‌ی هه‌ناسه، ته‌نگی سینگ و بێ هه‌ناسه‌ییه. له ئێستتا دا باوه‌ر ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 11% ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌بێت له ئوسترالیا. اوه‌رده‌كرێت كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئوسترالیا نه‌خۆشی ئاسمایان هه‌بێت به رێژه‌یه‌كی زیاتر به‌راورد له گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه . "هێرشی" ئاسما به هۆی چه‌ند جۆرێك له ئارۆزانی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌وه رووده‌دات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی ئاسمایان هه‌یه ده‌بێت زۆرتر ئاگه‌داربن و خۆیان بارێزن له تووشبوون به ڤیروسی كۆرۆنا كه هه‌روه‌ها كارده‌كات له كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه.
نه‌خۆشی دیكه‌ی سییه‌كان:
به‌رچاوترین نه‌خۆشی دیكه‌ی سییه‌كان جگه له ئاسما له ئوسترالیا ئه‌مانه‌ن: ئابیستۆسیس، برۆنكایته‌سیس، سیستیك فیبرۆسیس، ئه‌مفیسیما، شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، وشكبوونی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه دان... زانیاری زۆرتر
نه‌خۆشی دڵ:
توێژینه‌وه‌ی جیهانی نیشانده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له ژێر ریسكێكی زیاتر دان بۆ گیان ه ده‌ست دان به هۆی ڤیروسی كۆرۆنا وه به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه، نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی تووش بوونیان زیاتره، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی زۆرتریان بۆ دێته‌پێشه‌وه و به قورسی نه‌خۆشده‌بن ئه‌گه‌ر تووشبن. COVID-19 ده‌بێته هۆی ئاوسانێكی ماسوولكه‌كانی دڵ به ئه‌ندازه‌یه‌كی ده‌رئاسا، و له ده‌رئه‌نجام دا ده‌بێته هۆكاری برینداربوونی دڵ و هێرشی دڵ (سه‌كته).
(lifestyle) ته‌ندروست هه‌ره گرنگه: وه‌رزش كردن، خواردنی خۆراكی ته‌ندروست، ئاوخواردنه‌وه و تێر خه‌وی هه‌موو گرنگن. رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئامۆژگاری ده‌كات كه له هه‌فته‌یه‌ك دا 150 خوله‌ك وه‌رزشی سووك یان 75 خوله‌ك وه‌رزشی قورس له چالاكی فیزیكی ئانجام بدرێت، یان په‌شێك له هه‌ردوو جۆر.
زانیاری زۆرتر ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی دڵ به ئینگلیزی لێره
دییابیتی\نه‌خۆشی شه‌كره:

Source: SBS Kurdish
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره یان دییابیتیان هه‌یه روبه‌روی به‌رنگارییه‌كی زۆرتر ده‌بنه‌وه. رێكخراوه‌ی دییابیتی ئوسترالیا (Diabetes Australia) ئامۆژگاری ده‌كات كه ڤاكسینی هه‌ڵامه‌ت وه‌ربگرن، پلانی رۆژی نه‌خۆشبوون دابرێژن (له‌كار) و چاودێری ئاستی گلووكۆسی (شه‌كری) خوێن بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ی دییابیتیان هه‌یه له ژێر مه‌ترسیه‌كی زۆر تر دان بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی قورس و باردۆخی هه‌ته‌ر ئه‌گه‌ر تووشی هه‌رچی نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان بن، به‌راورد له گه‌ڵ كاسانی دیكه. دییابیتی\شه‌كره ده‌بێته هۆیی له‌په‌ككه‌وتنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش له كاتی تووشبوون به ڤیروس، و ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌وكردنی دووه‌م به باكته‌ریا له سییه‌كان. زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دییابیتی جۆری 2یان هه‌یه زۆر قه‌ڵه‌ون، و قه‌ڵه‌ویش ریسكی زۆرتره بۆ هه‌وكردنی سه‌خت.
نه‌خۆشی چه‌رگ:
ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌په‌تایته‌س جۆری B و C-یان هه‌یه، یان هه‌ر چی نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی جه‌رگ ده‌بێت پابه‌ند بن به رێنماییه گشتیه‌كان وه‌كی كه‌سانی ئاسایی. ئه‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی هه‌ته‌رتریان هه‌یه ئامۆژگاریده‌كرێن كه ڤاكسیینی ئینفله‌وه‌نزا و نیمۆكۆكڵ وه‌ربگرن.
نه‌خۆشی گورچیله:
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچنله‌یان هه‌یه ده‌بێت وشیاربن، هه‌روه‌كوو هه‌ڵامه‌ت، ئه‌وان بۆیان هه‌یه كه نیشانه‌كانی ڤیرۆسی كۆرۆنا به قورسی ده‌سنیشان بكرێت لێین دا. COVID-19 كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر كاركردنی گورچیله‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كیك نه‌خۆش بێت، ئاوی له‌شی كه‌مێت یان هه‌وكردنێكی دیكه‌ی هه‌بێت.
چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه\كانسه‌ر:
له كاتی تووشبوون به شێرپه‌نجه سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ لاواز ده‌بێت و ده‌بێت پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی كه له لایه‌ن چاودێرانی پزشكییه‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی دیكه له كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه. هه‌ره گرنگه بۆ ئه‌وه له‌ماڵه‌وه‌بێت و گه‌شتی نا پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ی نه تایبه‌تی به به‌كار هێنانی هاتووچۆی گشتی. سیسته‌می به‌رگری ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئندامی له‌شیان چاندراو هه‌یه هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاواز ده‌بێت و ده‌بێت به هه‌مان شێواز وشیار بن.
-خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت به گردبّنه‌وه.
-تاقیكردنه‌وه بۆ ڤیروسی كۆرۆنا ێستا بۆ هه‌موو كه‌س ده‌كرێت له ئوسترالیا. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
-حكومه‌تی فه‌ده‌راڵ ئاپێكی تایبه‌تی راگه‌یاندووه بۆ پێداچوونه‌وه به به كه‌یسه‌كانی. ده‌توانن دابه‌زێنن له سه‌ر ته‌له‌فۆنی زرینگ.
-SBS پابه‌نده به گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له سه‌ر .