قه‌ده‌غه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا پلانی خه‌ڵكی ئوسترالیای گۆری بۆ به‌خێرهاتن له ساڵی 2021 به شێوازی ئاسایی.
له كاتێك دا كه ژماره‌ی تووشبوان له هه‌ڵكێشان دایه له NSW، ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵكی هانده‌دن بۆ ئه‌وه‌ی تێست\داقیكردنه‌وه بكه‌ن بۆ كۆڤید-19
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و كارانه‌یه كه رێپێدراوه یان قه‌ده‌غه‌یه له ئه‌م سه‌ری ساڵه دا له ژێر رێنمایه‌كانی دووپاێزی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئوسترالیا.
نۆرثره‌ن بیچس (Northern Beaches)
توندترین قه‌ده‌غه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا جیگیره له ناوچه‌ی نۆرثره‌ن بیچس له سیدنی،
ئه‌وكه‌سانه‌ی له ناوچه‌ی نۆتثره‌ن بیچس ده‌ژین له سیدنی له‌ژێر فه‌رمانی مان-له-ماڵه‌وه دان هه‌تاكوو 09/01/2021, به‌ڵام دانشتووان ده‌توانن میوان داری بكه‌ن له 5 كه‌س (بریتی له منداڵان) له ماڵه‌كانیان بۆ ئێواره‌ی سه‌ری ساڵ، كه ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه‌بن.
ئه‌وانه‌ی له باشوری ناوچه‌ی نۆثره‌ن بیچس ده‌ژین هه‌روه‌ها ده‌توانن میوانداری له 5 كه‌س بكه‌ن (بریتی له منداڵان) بۆ ماڵه‌كانیان و ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه بن، و ناتوانن خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن بانگێشت بكه‌ن.
سیدنی مه‌زن (Greater Sydney)
گلادس به‌ره‌جیكلیان سه‌رۆكی هه‌رێمی NSWقه‌ده‌غه تونده‌كانی راگه‌یاند بۆ ئه‌واره‌ی سه‌ری ساڵ بۆ ناوچه‌ی سیدنی مه‌زن له پرێس كۆنفه‌رانسێك دا رۆژی چوارشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی 18
له نیوه‌شه‌وی رۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر پێنجشه‌ممه، كۆبونه‌وه له ماڵه‌كان له ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن سنووردار ده‌كرێت بۆ ته‌نیا پێنچ میوان.
"هه‌موو ماڵه‌كان له سیدنی مه‌زن، بریتی له وولوونگۆنگ، سه‌نترال كۆست، و نه‌یپیان و بلووماونتێنس، هه‌روه‌ها باشوری نۆرثره‌ن بیچس، ته‌نیا بویان هه‌یه میواندای له پێنج كه‌س بكه‌ن له هه‌ر ماڵێك دا بۆ ێێواره‌ی سه‌ری ساڵ." به‌رێز نه‌ره‌جیكلیان گوتی.
كۆبوونه‌وه له ده‌ره‌وه سنوورداركراوه بۆ 30 كه‌س، له 50 كه‌سه‌وه.
The changes are until "further notice".
زۆرتر ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كان و جێگای تووشبوان سه‌ردانی ماڵپه‌ری ته‌ندروستی نیو ساوث وایلس بكه‌ی .
ڤیكتۆریا (Victoria)
پاش تێپه‌ركردنی درێژترین قه‌ده‌غه‌كانی هاتووچۆ له ئوسترالیا له ئه‌م ساڵه دا، خه‌ڵكی ڤیكتۆریا ئێواره‌ی سه‌ری ساڵێكی ئارامتر به‌رێوه ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ی 60 رۆژیان تێپه‌ر كر به‌بێ تۆمار كردنی هیچ تووشبوویه‌ك له ناو كۆمه‌ڵگا.
كۆبوونه‌وه له ناو ماڵه‌كان هه‌تاكوو 30كه‌س ێپێدراوه، و له ده‌ره‌وه هه‌تاكوو 100 كه‌س.
باڕه‌كان، رێستۆران و جێی دیكه‌ی وه‌كوو یانه‌كانی شه‌وان كراوه‌ن، به‌ڵام ژماره‌ی كریاران سنوورداركراوه.
یاری ئاگرینی ساڵه‌نه‌ی ناو شاری مێلبۆرن له سه‌ر رووباری یارا، به‌رێوه‌ناچێت، و ده‌سه‌ڵتدارانی هه‌رێم خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن كه له ماڵه‌وه بمێننه وه، و دوور له ناوه‌ندی شاری مێلبۆرن، وده‌ڵێن ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی جێیان گردۆته ده‌توانن بچنه ناو شار.

آتش‌بازی شب سال ن‌و بر فراز دریای یارا در ملبورن Source: AAP
كوینزلاند (Queensland)
له كوینزلاند، كه هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی درێژ خایانه هیچ تووشبوویه‌كیان تۆمار نه‌كردوه له ناوكۆمه‌ڵگا، ده‌تونن هه‌تاكوو 50 كه‌س له یه‌ك ماڵدا كۆببنه‌وه.
هه‌تاكوو 100 ده‌توانن له ده‌ره‌وه كۆببنه‌وه.
باشوری ئوسترالیا (South Australia)
له باشوری ئوسترالیا كۆبوونه‌وه له ماڵه‌وه هه‌تاكوو 50 كه‌س رێپێدراوه، به رێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا.
هه‌تاكوو 200 كه‌س ده‌توانن له بۆنه‌ی تایبه‌ت وه‌ك هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ كۆببنه وه، به پێی هه‌مان رێسای مه‌تری چوارگۆشه.
رۆژئاوای ئوسترالیا (Western Australia)
له رۆژئاوای ئوسترالیا سنوورداری نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، به‌ڵام ده‌بێت رێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌رتری چوارگۆشه‌دا په‌سه‌ند بكرێت.
تاسمانیا (Tasmania)
له تاسمانیا هه‌مان رێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌تاكوو 250 كه‌س ده‌توانن له یه‌كجگه دا ئاماده‌بن، له جێی داخراو.
هه‌تاكوو 1,000 كه‌س ده‌توانن له ده‌ره‌وه\جێی كراوه كۆببنه‌وه.
ناوچه‌ی به‌كوور و ناچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا (Northern Territory and ACT)
سنوورداری نییه بۆ كۆبوونه‌وه له ناوچه‌ی باكوور، به‌ڵام خه‌ڵكی ئامۆژگاری ده‌كرێن كه 1.5 مه‌تر دووری بپارێزن له كه‌سانی دیكه‌وه، به‌تابه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان ناژین.
له ناوچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا سنوورداری نییه بۆ كۆبوونه‌وه له ماڵه‌وه. كۆبوونه‌وه له جێی كراوه له كانبێرای پایته‌خت سنووردار كراوه بۆ 500 كه‌س و رێسای یه‌ك كه‌س له دوومه‌تری چوارگۆشه‌دا ده‌بێت چاودێری بكرێت.
-خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت به گردبّنه‌وه.
-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له ماڵ بمێنه له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
-SBS پابه‌نده به گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له سه‌ر .
تكایه ته‌ماشای ئم رێنمایانه بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت: , , , , , , .