ته‌نیا چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژنی كریسمیس، سه‌رۆكانی هه‌رێمه‌كان و ناوچه‌كان به په‌له قه‌ده‌غه‌كان ده سه‌پێنن بۆ سه‌ر گه‌شتیاران له ناوچه‌ی Northern Beaches له سیدنی، كه له وێدا ژماره‌ی تووشبووان به‌رده‌وامه له ته‌شه‌نه كردن.
ژماره تووشبووان گه‌یشته زیاتر له 80 kes رۆژی دوو شه‌ممه، هاوكات سه‌رچاوه‌ی تووشبوونه‌كه هه‌تاكوو ئێستا ئاشكرا نییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران.
گلاده‌س به‌ره‌جكلیان سه‌رۆكی هكوومه‌تی نیو ساوث وایلس، رایگه‌یاند كه ناوچه‌ی Northern Beaches دووباره ده‌چنه قۆناغی قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ له 5ی ئێواره‌ی شه‌ممه وه هه‌تاكوو نیوه‌شه‌وی رۆژی چوارشه‌ممێنه‌وه.
"ده‌گه‌ررێنه‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كانی مانگی سێ، ته‌نیا بۆ ناوچه‌ی شاره‌وانی Northern Beaches" ئه‌و گۆتی.
هه‌ڵكێشان له ژماره‌ی تووشبووان چاوه‌روان نه‌كراو بوو، هه‌ر بۆیه بووه‌ته هۆی داهێنانی رێسایی نوێ بۆ دانشتوانی سیدنی كه ده‌خوازن گه‌شت بكه‌ن بۆ هه‌رێمه‌كانی دیكه له كاتی پشووی هاوین دا. پێویست ده‌كات ئه‌م زانیاریانه بزانیت.
ڤیكتۆریا
دانشتوانی سیدنی مه‌زن، سه‌نتراڵ كۆست و بلوو ماونتنس ناتوانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ڤیكتۆریا، و دانیاڵ ئاندرووس سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و ناوچانه وه‌كوو "ناوچه‌ی سوور" ده‌ستنیشان ده‌كرێن
هه‌رچ كه‌سێك كه ده‌چێته ناو ئه‌و هه‌رێمه له نیوه شه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه وه ده‌بێت بۆ 14 رۆژ له كارانتینای هۆتێل بن.
خه‌ڵكی ڤیكتۆریا كه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان هتا نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه‌یان هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه و ده‌بێت له ماڵه‌وه خۆیان كارانتینا بكه‌ن بۆ 14 رۆژ.
ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و رۆژه ده‌گه‌رێنه‌وه ده‌بێت له كارانتینای هۆتێل بمێننه‌وه.
به‌رێز ئاندرووز ده‌لێت ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه "بڕیارێكی سه‌خت بوو، به‌ڵم بڕیارێكی دوروست بوو."
ئه‌و گوتی كه سنووره‌كان داخراو ده‌مێننه وه "هه‌تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات" و هه‌ڵناگیردرێت له ئه‌وكاته‌ی كه قه‌ده‌غه‌كان هه‌ڵده‌یرێن له نیوه شه‌وی چوارشه‌ممه وه.
له‌ژێر سیسته‌می ترافیك لایت هه‌موو ناوچه‌كانی NSW له ده‌ره‌وه‌ی سیدنی مه‌زن ناوچه‌ی سه‌وزن، به‌ڵام دانشتووانی ئه‌و ناچانه هێشتا ده‌بێت رێپێده‌یان هه‌بێت بۆ گه‌شت كردن بۆ ڤیكتۆریا.
ئه كه‌سانه‌ی كه له ئێستا دا له ڤیكتۆریان له 11/12/2020 یان له پاشان دا، و خه‌ڵكی نۆرثه‌رن بیچسن ده‌بێت خۆیان له ته‌نیای رابگرن و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆڤید ئه‌نجام بده‌ن.
كوینزلاند
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی كوینزلاند هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند ه سنووره‌كانیان داده‌خه‌ن بۆ دانشتوانی سیدنی مه‌زن، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو شاره‌كه‌ن وه‌كوو ناوچه‌ی سوور له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاناستاسیا پاڵاشه‌ی رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه خه‌ڵكیان گرتووه كه هه‌ڵیان داوه سنووره‌كانی كوینزلاند تێپه‌ڕ بكه‌ن به بێ كارانتینا، هه‌ربۆیه داخستنی توندی سنووره‌كانن داده‌هێننه وه له 6ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه وه.
"ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی سیدنی مه‌زنی ، ئێستا كاتی گه‌شتكردن نننه بۆ كوینزلاند" به‌رێز پاڵاشه‌ی گۆتی رۆژی یه‌كشه‌ممه.
خه‌ڵكی كوینزلاند كه له پایته‌ختی نیو ساوث وایلسنه هه‌تاكوو 1ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه یان مۆڵه‌ت هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت تاقی كردنه‌وه‌ی كۆڤید-19 و خۆیال له ته‌نیای راگرن له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یا.
ناوچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا
ACT داوا ده‌كات له هه‌موو كه‌سێك كه له سیدنی، سه‌نتراڵ كۆست، ئیله‌وارا-شۆڵهایڤن و نه‌یپیان و بلووماونتنسه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن ده‌بێت بۆ 14 له كارانتینا دا بن.
"ئه‌گه‌ر دانشتووی ACT نیت و چویته بۆ هه‌ركامێك له ئه‌و جێیانه، په‌یامی ئێمه ئاسانه...گه‌شت مه‌كه بۆ ACT،" كێرن كۆڵمان كارمه‌ندی باڵای ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه
هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌كه‌سانه‌ی گه‌شتیان كردوه هه‌روه‌ها ده‌بێت له كارانتینادابن، ئه‌و گوتی.
ته‌ندروستی ACT رێپێده‌ر ناده‌ن به هیچ كه‌سێك كه رانشتوی ئه‌وێ نه‌بێت، ته‌نیا له بارودۆخی زۆر تایبه‌ت دا، به‌رێز كۆڵمان گۆتی.
رۆژئاوای ئوسترالیا
رۆژئاوای ئوسترالیا دووباره سنووره‌كانی داخسته‌وه له NSW به‌هۆی گه‌وره‌بوونی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤیروسه‌كه له نۆرثه‌ره‌ن بیچس، به پی ڕاگه‌یاندنه‌كانی مارك مه‌كگه‌وه‌ن-سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و هه‌رێمه.
رۆژی شه‌ممه پله‌ی "مه‌ترسی نزم" بۆ هه‌رێمی نیو ساوثوایلس به‌رزكرایه‌وه بۆ "مه‌ترسی مامناوه‌ندی"، كه واتای ئه‌وه‌یه دووباره قه‌ده‌غه‌كان وه‌كوو سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌ی لێ دێته‌وه.
ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ رۆژئاوای ئوسترالیا كه رێپێده‌ری تایبه‌تیان هه‌یه له 20ی دیسه‌مبه‌ره‌وه.
به‌رێز مه‌كگاون گۆتی كه بڕیارێكی سه‌خت بووه له ئه‌م كاته دا.
"تێده‌گه‌م كه ئه‌مه هه‌واڵێكی زۆر ناخۆشه بۆ زۆربه‌ی كه‌س كه ده‌خوازن چاویان بكه‌وێت به بنه‌ماڵه‌كانیان له NSW," ئه‌و گۆتی.
ناوچه‌ی باكووری ئوسترالیا
ناوچه‌ی باوور ئێستا سنووره‌كانی داخستوه له گه‌ڵناوچه‌ی مه‌زنی سدنی، نیكۆڵ مانیسۆن جێگری وه‌زیری باڵا ڕایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه.
خه‌ڵكی سیدنی، بلوو ماونتنس و سه‌نتراڵ كۆست هو ئییله‌وارا ده‌بێت بۆ 14 رۆژ له كارانتینا دابن.
"رامانگه‌یاندوه له پێشاندا كه گرنگترین كار لامان پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه،بۆ یه ده‌بێت ئه‌م رێسایانه دابهێنین، به‌زووترین كات،" به‌رێز مانیسۆن گۆتی.
تاسمانیا
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوچه‌ی نۆرثره‌ن بیچسیان وه‌كو"مه‌ترسی به‌رز" ده‌ستنشان كرد، گه‌شتیارانیان قه‌ده‌غه‌كرد له ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، كه‌س ناتوانێت گه‌شت بكات بۆ تاسمانیا ته‌نیا له به‌ر هۆكاری تایبه‌ت نه‌بێت.
ناوچه‌كانی دیكه‌ی سیدنی وه‌كو "مه‌ترسی مامناوه‌ند" له قه‌ڵدراوه، هه‌رچ كه‌سێك گه‌شتبكات له جێێكانی دیكه‌ی سیدنیه‌وه ده‌بێت 14 له كارانتینا دابن كاتێك كه ده‌گه‌نه تاسمانیا.
پێشبڕكێی ساڵانه‌ی یه‌خت له سیدنه‌وه بۆ بۆبارت پووچه‌ل كرایه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوو دا، رێكخه‌ران رایانگه‌یاند كه رێساكان هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌هێشته‌وه بۆ یان و ناچار بوون ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
باشووری ئوسترالیا
ستیڤه‌ن مارشاڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی باشووری ئوسترالیا رایگه‌یاند كه هه‌رێمه‌كه‌ی سنووره‌كانی داده‌خه بۆ دانشتووانی سیدنی مه‌زن له نیوه‌شه‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه وه، و خه‌ڵی پشكنین داده‌مزرێن له سه‌ر سنووره‌كان بۆ تێستی كۆڤید-19 له سه‌ر جاده‌كان و له فڕۆكه خانه‌ی ئه‌ده‌لاید بۆ گه‌شتیاران له ناوچه‌كانی دیكه‌ی NSW وه.
به‌شێكی زانیارێكانی ئه‌م ڕاپۆرته له AAP وه وه‌رگیراوه.
- خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت سنوورداری گردبّنه‌وه.
- دانشتوانی ناو شاری مێلبۆرن له پابه‌ندی دا ده‌بی به قه‌ده‌غه‌كانی قۆناغی 4 هه‌روه‌ها ده‌بێت پابه‌ند بن به قه‌ده‌غه‌ی ده‌چۆنه ده‌ره‌وه له ماڵ له نێوان كاته‌كانی 8ی ئێواره، هه‌تاكوو 5ی سه‌رله‌به‌یانی. لیستی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كان لێره به‌دی ده‌كێت:
- ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له ماڵ بمێنه له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
- زانیاری و هه‌واڵ به 63 زمان لێره ده‌ست ده‌كه‌وێت .