رێساکانی لە ماڵ مانەوە لە ئێستا دا سەپێنراوە بە سەر دانیشتوانی ناوچەکانی سیدنی مەزن، کە بریتییە لە بلوومانینس و ووڵونگونگ، بەڵام لە کاتێک دا کە رێژەی ڤاکسین کردن بەرز دەبێتەوە، هەندێک لە قەدەغەکان شل دەکرێنە وە.
لە 20/09/2021 وە ئەو 12 ناوچەیەی سیدنی کە لە ژێر نیگەرانی دا بوون لە رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای سیدنی گەمان رێسایان دەبێت وەکوو ناوچەکانی دیکەی شاری سیدینی، تەنیا بۆ ئەوکارمندانە نەبێت کە رێپێدراون.
- هیچ سنووردارییەک نییە بۆ وەرزشکردن و رابواردن
- گردبوونەوە لە دەرەوە رێپێدراوە بۆ پێنج کەس کە بە تەواوی ڤاکسین کرابێتن (منداڵانی ژێر 12 هەژمار ناکرێن) لە گەڵ کەسانی هەمان ناوچە یان ئەوانی کە 5کم دوور لە ماڵەکەتەوە دەژین.
- بازارکردن، وەرزش و رابواردن لە دەرەوە رێپێدراوە لە ناوچەی شارەوانی خۆت یان 5کم دوور لە ماڵەکەتەوە.
- زەماوەند رێپێدراوە بۆ تەنیا 11 بەشدار بوو.
- بلۆقی زگوورتی کەسێک دەتوانێت لە هەرکویەکی شاری سیدنییەوە بێت.

There are 12 Local Government Areas (LGAs) of concern in Greater Sydney including some suburbs in Penrith. Source: SBS
ناوچەی دێهاتەکانی NSW
هەندێک لە ناوچەکانی NSW کە وەکوو مەترسی نزم دەست نیشان کراون و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەلایەنی کەمەوە هێچ تووش بوویەکیان تۆمار نەکردوە، لە 11 سەپتەمبەرەوە هیچ قەدەغەیەکیان لێ نامێنێت، بەڵام هەندێک سنووردارییان لی دەمێنێت.
لە ئەو جێیانەی کە قەدەغەکان هەلدەگیرترێن:
- هەتا پێنج میوان رێپێدراوە لە ناو ماڵ دا (برتینییە لە منداڵانی ژێر12)
- هەتا 20 کەس دەتوانن لە دەرەوە گردببنەوە.
- جێگاکانی میوانداری، فتۆشگاکان و جیمەکان دەتوانن بکرێنەوە بە سنوورداری.
نەخشەی شاری سدنی.

Map showing Metropolitan Sydney Source: NSW Government
قەدەغەی زیاتر هەڵدەگیردرێن لە 70 بۆ 80 لە سەد ڤاکسینکردن
لە کاتێکدا کە رێژەی ڤاکسین کردن زۆردەکات، قەدەخەی زۆتر شلدەکرێنەوە بۆ ئەوانەی کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
حکوومەتی NSW دەڵێت کە 70 لە سەدی دانشتوان بە تەواوی ڤاکسین دەکرێن "ژمارەیەک لە قەدەغەی پیشەیی، کۆمەڵگا و ئابووری" هەڵدەگیرێن بۆ ئەو کەسانەی کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
"فەرمانی لە ماڵمانەوە گەڵدەیرێت بۆ ئەوکەسانەی کە دوو ژەمی ڤاکسینیانی کۆڤید-1-یان وەرگرتووە، لە دووشەممەی پاش بەدیهێنانی 70 لە سەد لە جووت دۆسی ڤاکسین"، بە پێی ڕاگەیاندنی حکوومەتی هەرێم.
تەنیا ئەو کەسانەی کە بە تەواوی فاکسین کراون 'ئازادی' بەدەست دەهێنن لە ژێر پلانی.
لە 80 لەسەدی ڤاکسینکردنی جووت قەدەغەی زۆرت شلدەکرێنەوە، لە ئێستا دا کاردەکرێت لە سەر وەردەکارێکان.
نەخشەی ناوچەکانی سدنی مەزن، سەنتراڵ کۆست، شێڵ هاربەر، بلوو ماونتینس، ووڵونگونگ
دتوانیت دوایین زانیاری بەدەست بهێنین بە زیاتر لە 60 لێرە:

Greater Sydney, Central Coast, Shellharbour, Blue Mountains and Wollongong, showing where restrictions applied. Source: NSW Government