بۆ زانیاری رۆژانە دەربارەی کۆڤید-19 بە ئینگلیزی سەردانی
ڤاکسینی کۆڤید-19 لە ئوسترالیا
حکومەتی ئوسترالیا پابەندە بە تەرخان کردنی ڤاکسینێکی کاریگەر و پارێزراوانە بۆ هەموو خەڵکی ئوسترالیا بە زووترین کات کە بەردەستبن.
حکومەتی ئوسترالیا پابەندە بە تەرخان کردنی ڤاکسینێکی کاریگەر و پارێزراوانە بۆ هەموو خەڵکی ئوسترالیا بە زووترین کات کە بەردەستبن.
بۆ زانیاری سەبارەت بە پەیداکیردنی شوێنی ڤاکسین کوتان بۆ کۆڤید-19 و کات گرتنەوە سەردانی: بکە.
ئەگەر تۆ تەمەنت 40 ساڵان یان سەرووترە دەتوانیت ڤاکسین وەبگریت. ژمارەیەک لە کەسانی نێوان 16 بۆ 39 ساڵان بۆیان هەن ڤاکسین وەربگرن.
ئەر شیاو نییە بۆ تۆ لە ئەم کاتەدا ڤاکسین وەربگریت و تەمەنت 18 ساڵان یان سەروو ترە، ئەوە دەتوانیت داوایی وشیارکردنەوە بکەیت لە کاتێک دا کە نۆبەی تۆ دێت.
هەروەها دەتوانی کات بگریتەوە لە گەڵ پزشکی بنەماڵەی خۆت (GP) بۆ پەیداکردنی زانیاری زۆرتر، یان بۆ زانیاری بە زمانی خۆت سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە:
Imageئەو ڤاکسینانە کامانەن کە ئامۆژگاری دەکرێن؟
دەستەی راوێژکاری تەکنیکی ئوسترالیا بۆ بەرگری لە نەخۆشی (ATAGI) ڤاکسینی کۆڤید-19ی Comirnaty (Pfizer) ئامۆژگاری دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 59 ساڵانە.
ڤاکسینی کۆڤید-19 AstraZeneca هەروەها بۆی هەیە بدرێت بە کەسانی تەمەن 18 بۆ 59.
کەسانی تەمەنی ژێر 16 هەتاکوو ئێستا شیاو نییە بۆیان ڤاکسین وەربگرن لە ئوسترالیا.
یارمه‌تی بۆ نه‌خۆشی هزری و ده‌روونی بۆ کۆڤید-19
- لە ساڵی2020 وە حكومه‌تی ئوسترالی یارمەتی تەرخان دەکات بۆ کێشەکانی تەندروستی دەروونی کە پەیوەستە بە كۆڤید-19 وە، بە زیادکردنی 10 بڕگه‌ی خزمەتگوزاری لە ژێر مەدیکێر لە هەموو ساڵیکی رۆژژمێری دا بۆ ئەوکەسانەی کە بۆیان هەیە سوود وەبگرن لە پلانی چاودێری بۆ تەندروستی هزری بۆ ئەوەی خەڵکی باشتر دەستیان بگات بە یارمەتی دەرووناسان، پزشکانی تایبەت و گشتی بەرێگەی بەرنامەی .
- حكومه‌تی ئوسترالی یارمەتی تەرخان دەکات بۆ کێشەکانی تەندروستی دەروونی کە پەیوەستە بە كۆڤید-19 وە،"" بۆ زانیاری و ئامۆژگاری تایبەت لە کاتی پەتای ڤیرۆسی کۆرۆنا دا و لە کاتی مانەوە لە تەنیایی (self-isolation).
- ئەگەر یارمەتیت پێویستە بۆ تەندروستی هزری\دەروونی بە زمانی خۆت، پەیوەندی بکە بە TIS National لە سەر ژمارە 131450 یان سەردانی بکە بۆ بەدەست هێنانی زمان وەرگێرەر. TIS National وەرگێرەریان هەیە بۆ زیاتر لە 100 زمان، کە 24 کاتژمێر بەردەست دەکەون لە هەموو رۆژەکانی هەفتە دا، بە نرخی تێچوونی تەلەفۆنی ناوخۆیی.
- پرۆژەیەکە کە لە لایەن تەندروستی هزری ئوسترالیا وە (Mental Health Australia) بە رێوە دەچێت، چڕی دەکاتە سەر تەندروستی هزری بۆ ئەو کەسانەی کە لە باکگراوندی کولتوری و زمانی جیاوازەوە هاتوون، سەرچاوە و خزمەتگوزاری و زانیاریان بۆ تەرخان دەکەن بە شێوەیەکی کولتوری گونجاو.
- سەردانی بکە بۆ زانیاری لە سەری تەندروستی هزری و خزمەتگوزاریەکان بە زمانی خۆت.
دژواری دارایی ( پشووی پاندامیك مووچه‌ی كاره‌سات)
ئه‌گه‌ر روونەرووی ئاستەنگی دارایی بوویتەتەوە، سەردانی بکە، یان ته‌لیفۆن بکه بۆهێڵی نه‌ته‌وه‌ی وام (National Debt Helpline) له سه‌ر 1800007007.
- حكومه‌تی فه‌ده‌راڵ مووچه‌ی پشووی پاندامیكی () داهێناوە.
ئەو مووچەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە ناتوانن بچن بۆ کار و هیچ داهاتێکیان نییە بە هۆی ئەوەی کە دەبێت خۆیان کارانتینا بکەن یان چاودێریی یەکک بکەن کە لە کارانتینا دایە کە کۆڤید-19 یان هەیە.
بۆ زانیاری سەبارەت بە مووچەی پاندامیک لە هەرێم، یان ناوچەکەی خۆت سەردانی ئەم لینکانەی خوارە بکە:
چۆنێتی رێگری له بڵاوبوونه‌وه و رگری لە COVID-19 ؟
- کۆڤید-19 لە کەسێکە وە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە بە رێگەی:
- پەیوەندی نزیک لە گەڵ کەسێک لە کاتێک دا کە هەڵگری ڤیروسەکەن، تەنانەت لە پێش پەیدابوونی نیشانەکان.
- پەیوەندی نزیک لە گەڵ کەسێک کە تووشبوونیان تۆمار کراوە و کۆکە و پژمینیان هەیە.
- دەست بەرکەوتنی ئەو کەلوبەل و جێیانە (وەک دەسکی دەرگا یان سەرمێز) کە پیسبووە بە کۆکە یان پژمین لە لایەن کەسێکەوە کە هەڵگری ڤیروسەکەیە، و لە پاشاندا دەست بدەی لە دەم یان روخساری خۆت.
- پابه‌ندی به پاكووو خاوێنی ده‌ست وهه‌روه‌ها له كاتی پژمین و كۆكه دا و دوور راوه ستان له خه‌ڵكی دیكه وه له كاتێك دا كه نه‌خۆشیت، باشترین به‌رگرییه دژ به هه‌موو ڤیرۆسێك. ده‌بێت تۆ:
- 1.5مه‌تر له كه‌سانی دیكه‌وه دوور راوه‌سته، و هه‌ر تاكێك ده‌بىه‌هێت 4مه‌تری چوار گۆشه له ده‌وریدا هه‌بێت.
- ده‌سته‌كانت زووزوو بشویت به سابوون و ئاو، پێش و پاش نان خواردن، هه‌روه‌ها پاش چوون بۆ توالێت.
- ده‌مت داپۆشه له كاتی كۆكه و پژمین دا، به ده‌سماڵی كاخه‌زی (كلێنیكس) و فڕه‌ێی بده، و ده‌ست پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك (sanitiser) به‌كار بێنه كه ئه‌لكه‌هۆڵی تێدابت.
- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیت، هیچ نزیك مه‌كه‌وه له خه‌ڵكی دیكه وه (1.5 مه‌تر دوور راوه‌سته له خه‌ڵكیه وه).
ده‌سه‌ڵاهت دارانی ئوسترالیا ئلمۆژگاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو كه‌ێك كه له ئوسترالیا ده‌ژیت ئاپپی COVIDSafe دابه‌زێنن. .
نیشانه‌كانی COVID-19 جین؟
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیت لێ ده‌ركه‌وت پشکنین\تێست بکە
به پێ ماڵپه‌ری حكوومه‌تی فه‌ده‌راڵ، نیشانه‌كانی ڤیروسی كۆرۆنا بۆیان هه‌ن سووك بن یانیش قوورس وه‌كوو جڵك كردنی سییه‌كان.
نیشانه‌كانی COVID-19 هاوشێوه‌ی هه‌لامه‌ت و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئینفله‌وه‌نزا یه و بریتین له:
- تا
- نیشانه‌ی هه‌ناسه دانی تایبه‌تی
- کۆکین
- قورگ ئێشه
- هه‌ناسه بڕکێ
- نیشانه‌کانی تریش وه‌کو شل بوونه‌وه‌ی لووت، سه‌ر ئێشه، ئازاری ماسولکه و جومکه‌کان، هێلنج، زگ چوون، ڕشانه‌وه، هه‌ستی که‌مبوونه‌وه‌ی بۆن کردن، گۆڕانکاری هه‌ست به تامکردن، که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، له‌گه‌ل هیلاکه‌تی
ده‌سه‌ڵات داران ئێستا ده‌ستنیشانكه‌ری نیشانه‌كانیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكه‌س بتوانێت له ماڵه‌وه به‌كاره‌بهێنن: .
هه‌تاكوو ئێستا چاره‌سه‌رێكی دیاری كرا‌و نییه بۆ ڤیروسی كۆرۆنا. به‌ڵام زۆربه‌ی نیشانه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به رێی یارمه‌تی پزشكیه‌وه. ئانتیبیۆتیك یاریده‌رنییه دژ به ڤیروس.
لە کوێ دەتوانیت پشکنین\تێست بکەیت بۆ کۆڤید؟
سەردانی ئەو لینکانەی خوارە بکە بۆ بینینەوەی کلینیکی بشکنین لە هەرێم یان ناوچەکەی خۆت
جی ده‌بێت بكه‌ی كه له تانییای (isolation) دا بیت؟
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵگری COVID-19ی ، ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه:
- مه‌چۆ ده‌ره‌وه بۆ هیچ جێیه‌كی گشتی، وه‌كوو كار، خوهێندنگا، مۆڵ و بازار،داینگا و زانكۆ.
- داوا له یه‌كێك بكه كه خۆراك و پێداویستییه‌كانت بۆ بهێنێت و له به‌ر ده‌رگا به جهێیان بهێلێت.
- رێگامه‌ده به كه‌س سه‌ردانت بكات-ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له ماڵه‌كت دا له گه‌ڵت ده‌ژین ده‌توانن له ماڵی تۆ دابن.
دوور پارێزى كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟
دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك له رێگاكانه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرۆسی وه‌كوو COVID-19. چه‌ند دووربی له كه‌سانی دیكه، ئه‌وه‌نده سه‌ختره بۆ ه‌و ڤیروسه بۆ ئه‌وه‌ی بڵاو بێته‌وه.
دوور پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌روه‌گا بریتیه له ده‌ست لێدان له سه‌ر شتوومه‌كی وه‌كوو سه‌رمێز و ده‌سكی ده‌رگا، كه بۆیان هه‌ن پیس بووبێتن به‌هۆی كۆكه و پژمینی یه‌كێكه وه كه تووشبووی ڤیرۆسی كۆرۆنا یه.
كێ له ژێر مه‌ترسی زۆرتر دایه بۆ تووشبوونی نه‌خۆشی هه‌ته‌ر؟
هه‌ندێك كه س كه تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن هیچ نیشانه‌كی نه‌خۆشییان تێدا ده‌ست نیشان ناكرێت، هه‌ندێككیش به‌سووكی نه‌خۆشیه‌كه تووشیان ده‌بێت، و به ئاسانی به‌ش ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك به‌خێرای وبه قوورسی تووش ده‌بن. به پێی ئه‌زموونه‌كانى پێش‌و له گه‌ڵ جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤیروسی كۆرۆنا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌مه‌ترسیدان بۆ تووشبوون به كێشه‌ی په‌تاكه ئه‌مانه‌ن:
- كه‌سانی ئه‌بۆرجنی وخه‌ڵكانی دوورگه‌كانی به‌نداوی تۆره‌س(Torres Strait Islander) ته‌مه‌نی 50 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌كه نه‌خۆشی درێژ خایانیان هه‌یه.
- كه‌سانی 65 ساڵان بۆ سه‌ره‌وه كه نه‌خۆشی درێژخایانیان هه‌یه
- كه‌سانی ته‌مه‌ن 70ساڵان بۆ سه‌ره‌وه
- كه‌سانی كه سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه.
ئایه ده‌بێت ماسك\ده‌مامك به‌كار بهێنم؟
هه‌ندێک له هه‌رێمه‌کان و ناوچه‌کانی ئوسترالیا ئامۆژگاری ده‌كه‌ن یان خه‌ڵكی ناچار ده‌كه‌ن كه ماسک بپۆشن.
ئه‌گه‌ر بارودۆخ بگۆڕێت له هه‌رێم یان ناوچه‌که‌ت، ئامۆژگاریش له‌سه‌ر ماسک بەکارهێنان دەگۆڕێت. گرنگه ئامۆژگاریه نوێکان وه‌ربگریت له شوێنی خۆت. سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە:
گه‌شت كردن له ئوسترالیا بۆ ده‌ره‌وه یان بۆ ئوسترالیا، و له ناوخۆ
خێلكی ئوسترالیا ده‌بێت هیچ گه‌شتێكی ناوخۆیی نا-گرنگ انجام نده‌ده‌ن. هه‌رێمه‌كان و ناوچه‌كان ده‌توانن یاسایی تایبه‌تی خۆیان په‌سه‌ند بكه‌ن، كه بریتیه له داخستنی سنووره‌كان. ته‌نیا هه‌رێمی نیوو ساوث وایلس و ڤیكتۆریا و ناوچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا سنووره‌كانییان دانه‌خستوه.
ژێرفه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا
له یه‌كی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020، ژێرفه‌رمانی كۆكردنه‌وه‌ی داتا له سه‌ر گه‌شته‌كانی فرینی ناوخۆیی ده‌ستپێده‌كات به مه‌به‌ستی یارمه‌تی هه‌رێمه‌كان سه‌باره‌ت به به‌دواچوونه‌وه بۆ: ناو، ئیمایل، ژماره‌ی مۆبایل، و هه‌رێمی دانیشتن.
ده‌ستووری گواستنه‌وه‌ی گشتی نیشتمان
خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی گشتی به‌رپرسیاری هه‌رێمه‌کانه، و ئنجومه‌نی وه‌زیرانی نیشتمانی وا تا (National Cabinet) پاڵپشتی چه‌ند ده‌ستووریان کرد بۆ یارمه‌تیدانی جێبه‌جێ کردنی ته‌ندروستی و پارێزگایی لە بەکارهێنەران و رێبواره‌کان له‌سه‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گشتی، وه‌کوو:
- گه‌شت نه‌کردن که هه‌ست به باشی ناکه‌یت یان نەخۆشیت،
- راگرتنی خۆ دوورپاراستن له نیوان شۆفێر و رێبواری دی که، و
- خۆ دوورخستنه‌وه له ده‌ست لێ دانی پاره.
به‌کارهێنه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی پێویستیان به ده‌مامه‌ک نیه، به‌ڵام ده‌توانن ئه‌گه‌ر بییانه‌وێ.
بۆ زانیاری تر له سه‌ر ده‌ستووره‌کانی گواستنه‌وه‌ی گشتی له کاتی کۆرۆنه-ڤیروس وا تا (COVID-19 Public Transport Operations):
گەشتکردنی نێو دەوڵەتی
چه‌ند پێوانه‌یه‌كك كاتی هه‌ن بۆ گه‌شتكردنی نێوده‌وڵه‌تی كه زوو زوو پێداچوونه‌وی بۆ ده‌كرێت له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
ئه‌مه بۆی هه‌یه كهاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر هاتنت بۆ ئوسترالیا. ئه‌م زانیارانه هه‌رده‌م له گۆڕان دایه، بۆ دواین زانیاری سه‌ردانی ئێره بكه:
له‌وانه‌یه پێویست بێت خۆتیش به‌شدار بیت له تێچوونی کارانتین. ئه‌م پێویستییانه به‌ڕێوه ده‌بێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ناوچه‌کان.
- NSW and
- VIC , and
- ACT and
- NT and
- QLD and
- SA and
- TAS and
- WA and
قه‌ده‌غه یه بۆ هاویللاتییان یان دانیشتووانی ئوسترالیا گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی COVID-19 وه.
به‌ڵام ده‌توانیت داوای لێبوردن بكه‌یت بۆ گه‌شت كردن ئەگه‌ر یه‌كێك له ئه‌م كاتۆگۆریانه‌ی خواره‌وه تۆ ده‌گرێته‌وه:
- تۆ ده‌بێت گه‌شت بكه‌یت وه‌ك به‌شێك له په‌رچه‌دانه‌وه بۆ په‌تای ڤیروسی كۆرۆنا، كه بریتیه له چاودێری بۆ یارمه‌تی.
- گه‌شتكردنت گرنگه بۆ یاریده‌ری پیشه‌یه‌ك یان بزنزێك (كه بریتین له پسپۆران و پیشه‌ی نێوه‌هێنان).
- ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به هۆی پێداویستی پزشكی گرنگ كه له ئوسترالیا به‌ده‌ست ناكه‌وێت.
- ده‌بێت گه‌شت بكه‌ی به هۆی كاری تایبه‌ت كه ناتوانرێت به‌دوا بكه‌وێت.
- به‌هۆی كاری مرۆڤاهی یه‌وه.
- گه‌شتكردنت له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دایه.
جێیه‌كانی ترانزێت
رێنیمایه‌كانی گه‌شتكردن به‌رده‌وام له گۆران دایه ئه‌گه‌ر تۆ بڕیارت دا بگه‌رێته‌وه بۆ ئوسترالیا:
- به ئاگاداری چاودێری رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌كه له په‌یوه‌ندی دابه له گه‌ڵ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی یان نووسینگه‌ی گه‌شتیاری.
- به‌پێی راگه‌یاندنه فه‌رمێكان ده‌سه‌ڵات داران هه‌ڵسووكه‌وت بكه له فڕۆكه خانه‌ی ترانزێت .
- په‌یوه‌ندی بكه به نزیكترین كۆنسولخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كه تۆ ترانزێتت تێدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیارێكت هه‌یه سه‌باره‌ت به چوونه ژووره‌وه یان ده‌رچوون.
ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران پابه‌ند نه‌بن به رێنماییه‌كان، رووبه‌روی چه‌ندین جۆر له سزادان ده‌بنه‌وه، به پی رێساكانی ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ی لێی ده‌ژین.
زانیاری حكومی
بۆ زانییاری زۆرتر سه‌باره‌ت به پلانی حوكومه‌تی ئوسترالیا بۆ به‌رێوه بردنی COVID-19 سه‌ردانی بكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا.
بۆ زانیاری زۆرتر به زمانی ئنگلیزی سه‌ردای بكه.
بۆ زانیاری زۆرتر به زمانی كوردی سه‌ردانی ئێره بكه:
- خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت به گردبّنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له ماڵ بمێنه له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
- SBS پابه‌نده به گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له سه‌ر .
تكایه ته‌ماشای ئم رێنمایانه بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت: , , , , , , .