چۆن ڤاکسینی کۆڤید-19 وەردەگریت لە ئوسترالیا

بەرنامەی ئوسترالیا بۆ ڤاکسین کردن دژ بە کۆڤید-19 بەرێوەیە. ئەم گوتارە زانیاری تێدایە سەبارەت بە ئەوەی لە کوێ و کەی دەتوانیت کات بگریتەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

COVID-19

vaccines Source: getty images.jpg

بەرنامەی ئوسترالیا بۆ ، ئەو کەسانەی ناو کۆمەڵگا دەستنیشان دەکات کە بە پلەی یەکەم دێن بۆ ڤاکسین کردن لە سەران سەری ئوسترالیا. کارمەندانی تەندروستی لە هێڵەکانی پێشەوە، کارمەندانی کارانتینا و سنوورەکان، هەروەها کارمەندای چاودێری بەساڵا چوان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە سەرووی ریزبەندیدان لە بەرنامەی ڤاکسین کردن لە نێوان دانشتوان دا.

بۆ زانیاری سەبارەت بە پەیداکیردنی شوێنی ڤاکسین کوتان بۆ کۆڤید-19 و کات گرتنەوە سەردانی:  بکە.

ئگەر شیاو نییە بۆ تۆ لە ئەم کاتەدا ڤاکسین وەربگریت و تەمەنت 18 ساڵان یان سەروو ترە، ئەوە دەتوانیت داوایی وشیارکردنەوە بکەیت لە کاتێک دا کە نۆبەی تۆ دێت.

منداڵانی تەمەن 12 بۆ سەرەوە کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و خزمەتگووزاری بە رێگەی NDIS وەردەگرن دەتوانن ڤاکسینی فایزەر (Pfizer) وەربگرن.

هەروەها دەتوانی کات بگریتەوە لە گەڵ پزشکی بنەماڵەی خۆت (GP) بۆ پەیداکردنی زانیاری زۆرتر، یان بۆ زانیاری بە زمانی خۆت سەردانی ئەم ئەم ماڵپەرە بکە:   

https://www.health.gov.au/initiatives-and-programs/covid-19-vaccines/covid-19-vaccine-information-in-your-language

ئەو ڤاکسینانە کامانەن کە ئامۆژگاری دەکرێن؟

گروپی ڕاوێژکاری تەکنیکی ئوسترالیا بۆ کوتان (ATAGI) ئامۆژگار دەکات کە ڤاکسینی فایزەر  (Comirnaty) تەرخان دەکرێت بۆ کەسانی ژێر تەمەن 60 ساڵان.

ڤاکسینی ئاسترا زانیکا  () بەردەست دەبێت بۆ کەسانی تەمەن 60 ساڵان بۆ سەرەوە. بەڵام گەر تەمەنت 18-59 یە دەتوانی ئاسترا زانیکا هەڵبژێری پاش تاوتوێ کردن لە گەڵ پزشکی خۆت و رێپێدەر واژۆ بکەیت.

ڤاکسینی مۆدێرنا () رەزامەندی سەرەتایی بەدەست هێناوە لە ئوسترالیا بۆ کەسانی تەمەن 18 بۆ سەرەوەز، و چاوەروان دەکرێت لە مانگی سەپتەمبەرەوە بەردەست بێت.
Kurdish Vax info1
Source: SBS Radio
ڤاکسین کردنت تۆماردەکرێت لە کۆگای گشتی

حکومەت دەبێت هەندێک لە زانیارێکان دەربارەی هەر تاکێک کە ڤاکسین دەکرێت کۆبکاتەوە بەمەبەستی بەشوێنکەوتنی ئەوکەسانەی کە وەری دەگرن. ئەرکی دابینکەرانی بەرنامەی ڤاکسین کردنی ئوسترالییە بۆ ئەوەی زانیارێکان تۆماربکەن دەربارەی هەر تاکێک کە ڤاکسینی کۆڤید-19 وەردەگرێت. 

هەموو ڤاکسینەکانی کۆڤید-19 بەخۆڕاییە

ڤاکسینەکان بە خۆڕاییە بۆ هەموو هاوڵاتانی ئوسترالی، دانیشتوانی هەمیشەیی و هەڵگرانی ڤیزا. هەرکەسێک کە لە ئوسترالیایە لە سەر ڤیزای خوێندکاری، کارکردن، بەهرەمەندی، پەنابەری، پەناخوازی، هەڵگرانی ڤیزای پاراسنتی کاتی، مرۆڤاهی، ناوچەیی، یان ڤیزای تایبەت هەموو بۆیان هەیە بەخۆڕایی ڤاکسینی کۆڤید-19 وەربگرن.

ئەوکەسانەی لە گرتگاکاندان هەروەها دەتوانن ڤاکسین بەدەست بهێن، تەنانەت ئەوانەی کە ڤیزاکانیان پووچەڵکراوەتەوە.


زانیاری SBS دەربارەی ڤیروسی کۆرۆنا بە زمانی تۆ  

زانیاری حکومەت دەربارەی ڤیروسی کۆرۆنا

  • فەرمانگەی تەندروستی- زانیاری دەربارەی ڤیروسی کۆرۆنا
  • فەرمانگەی کاروباری ناوخۆ- زانیاری دەربارەی ڤیروسی کۆرۆنا 

خەڵکی لە ئوسترالیا دەبێت 1.5 مەتر لە کەسانی دیکەوە دوو بن

 


Share
Published 25 February 2021 12:16am
Updated 26 August 2021 11:32pm
By SBS/ALC Content
Source: SBS


Share this with family and friends