له رۆژی دووشه‌ممه وه 04/01/2021، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ماسك نه‌پۆشن له ئه‌و جێیانه سزای داریی ده‌درێن به بڕی 200$. به‌ڵام منداڵانی ژێر 12 ساڵان ناچار نین ماسك له‌به‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێان ناكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دارانی NSW هه‌مووكه‌س هان ده‌دن كه ماسك بپۆشن.
هه‌موو كارمه‌ندانی كه‌رتی میوانداری (رێستۆران و چێشتخانه و كافێكان، و ستابی كازینۆكان ده‌بێت ماسك به‌كاربهێنن.
په‌رستگاكان، زه‌ماوه‌ند، و پرسه‌كان ناتوانن له 100 كه‌س زیاتر ئاماده‌بن لێان، و به رێسای یه‌ك كه‌س له چوار مه‌تری چوارگۆشه‌دا. یانه‌كانی شه‌وان داخراون. وانه‌كانی جیم كه‌م كرایه‌وه بۆ 30 له 50 كه‌سه‌وه.
نمایشاكان له ده‌ره‌وه و خۆپیشاندان كه‌م كرایه‌وه بۆ 500 كه‌س، و بۆنه‌یی مه‌سن له ده‌ره‌وه كه به‌دانیشتنه‌وه و به بلێت سنوورداركرا بۆ 2000.
تكایه پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م رێنماییانه بكه له هه‌رێم و ناه‌چه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت:
- NSW
- Victoria
- Queensland
- Western Australia
- South Australia
- Northern Territory
- ACT
- Tasmania
-خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت به گردبّنه‌وه.
-ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له ماڵ بمێنه له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
-SBS پابه‌نده به گه‌یاندنی زانییاری بۆ كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به دوارترین پێشكه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به COVID-19. هه‌واڵ و زانییار به 63 زمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له سه‌ر .
تكایه ته‌ماشای ئم رێنمایانه بكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌رێمه و ناچه‌یه‌ی لێی ده‌ژیت: , , , , , , .