- ڤیکتۆریا زیاتر لە 2000 توشبوو تۆمار دەکات لە رۆژێک دا.
- NSW یارمەتی دارایی زۆرتر رادەگەێنێت بۆ بزنزەکان.
- TGA پەسەندکردنی ڤاکسینەکانی ڤیروسی کۆرۆنا بۆ منداڵانی تەمەن پێنج بۆ 11 دەخاتە پێوانەوە.
ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 2,297 توشبووی تۆمارکرد و 11 کەس گیانیان لە دەست دا. 90 لە سەدی ئەوکەسانەی کە لە نەخۆشخانەن بە تەواوی ڤاکسین نەکراون.
دانیاڵ ئاندرووس سەرۆکی حکومەت دەڵێت کە ژمارە توشبووان گرنگیان پێنادرێت لە ئەوکاتەوەی کە هەرێمەکە دەهات بە ئامانجی 70 لە سەد بۆ وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین.
ئەگەر هەیە کە لە پێشت ئەو کاتەی کە پێشبینی کرابووکە 26 ئۆکتۆبەرە بگەن بە ئەو ئامانجە، و شەشەمین و درێژخایانترین 'لۆکداونی' مەلبۆرن کۆتایی پێبێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ڕایگەیاند کە گەتاکوو ئێستا ئاشکرا نیە گەرژمارەی توشبووان گەیشتبێت بە لووتکە.
نیو ساوس وایڵس
NSW ئەمرۆ 406 تۆشبوو و شەش مردنی تۆمارکرد.
هەرێمەکە دوو ڤاوچەری دیکەی 'Dine and Discover' راگەیاند کە هەتاکوو مانگی شەشی ساڵی2022 بەکاردێت. 66$ ملیۆن دیکە ترخان کراوە بۆ هاندانی دمەزراندی جێگای دەرەوە بۆ خۆرادن لە رێستۆرانتەکان.
"ئێمە دەمانەوێت بزنزەکان ئازاد بن و گەشە بکەن" دۆمینیک پیرۆتەێ سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند.
91.1 لە سەدی دانیشتوانی NSW کە تەمەنیان 16 ساڵان بۆ سەرەوەیە، ئێستا یەک ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و 76.5 ئێستا بە تەواوی ڤاکسین کراون.
ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا
ACT ئەمرۆ 46 توشبووی تۆمارکرد و 30 لە ئەوان پەیوەست کراون بە توشبووانی ناسراوە وە.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- کوینزلاند هیچ توشبووتەکت تۆمار نەکرد.
- کۆژمارەی وەرگیرانی ڤاکسین بۆ خەڵکانی رەسەن نزم دەمێنێتەوە کە 57.5 لە سەددایە بە وەرگێرانی یەکەم ژەم ونزیکەی 42 لە سەد بە تەواوی ڤاکسین کراون.
- گرێگ هەنت وەزیری تەندروستی فەدەراڵ دەڵێت کە ڤاکسین بۆ منداڵانی تەمەن 5-11 دەبێت لە لایەن TGA و ATAGI-یە وە پەسەند بکرێن.
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: