- ژمارەی توشبووان بەرز دەمێنێتەوە لە باشووری رۆژئاو و رۆژئاوای سدنی.
- ڤیکتۆریا ماوە درەێژ دەکاتەوە لە نێوان ژەمەکانی فایزەر.
- قەدەغەی هاتوچۆ راگەێندرا بۆ باشووری رۆژهەڵاتی کوینزلاند.
- تاسمانیا سنوورەکانی دادەخات لە گەڵ کوینزلاند.
- نیو ساوس وایڵس 210 توشبووی نوێی لۆکاڵی تۆمار کرد، و یەک حاڵەتی مردن-کە پیاوێک بوو لە شەستەکانی تەمنی دا و خەڵکی رۆژئاوای سدنی بوو.
نیو ساوس وایڵس
براد هەزارد وەزیری تەندروستی دەلێت دوو لە سێ بەشی توشبووان تەمەنیان لە ژێر40 ساڵانن، و هاوکات شەش کەس کە لە ژير چاودێری چڕن لە بیستەکانی تەمنیان دان.
هتاکوو ێستا 3190 تئشبوو تۆمار کراوە لە 16/06/2021 وە.
ڤیکتۆریا
ئەمرۆ ڤیکتۆریا دوو توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد کە پەیوەندیان هەیە بە هەمان گرووپی تووشبوانە وە و لە کارانتیندا بوونە هەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنیان.
مارتین فۆلی وەزیری تەندروستی ڤیکتۆریا دەلێت کەمترین ماوە لە نێوان دوو ژەمی ڤاکسینی فایزەر ێستا لە سێ هەفتەوە دەکرێت بە شەش.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- پاش تۆمارکردنی شەش توشبووی نوێ بە جۆری دەڵتا ناوچەی شارەوانی لە باشووری رۆژهەڵاتی کوینزلاند لەژێر قەدەغەی هاتوچۆدا دەبن بۆ سێ رۆژ لە کاتژمێر 4ی ێيوارەی ێەمرۆە.
- کۆمەڵەی پزشکی ئوسترالیا پاڵپشتی دەکات لە بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی ئاسترا زانیکا بۆ زۆر کردنی رێژەی کوتان.
- تاسمانیا سنوورەکانی دادەخات لە گەڵ باشووری رۆژهەڵتی کوینزلاند.
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: