ێشکەوتنی نوێی کۆڤید-19: پاشەکەوت لە شلکردنەوەی قەدەغەکان لە ڤیکتۆریا، کوینزلاند قەدەغەکانی کۆڤید دادەهێنێتەوە

ئەمانە دوا پێشکەوتنەکانن سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا لە ئوسترالیا بۆ 30/09/2021.

People are seen exercising along Southbank in Melbourne, Thursday, September 30, 2021.

People are seen exercising along Southbank in Melbourne, Thursday, September 30, 2021. Source: AAP Image/Daniel Pockett

  • ڤیکتۆریا زیاتر لە 80 لە سەدی وەرگریرانی یەکەم ژەمی ڤاکسین تێپەر دەکات 
  • لە NSW خوێندکاران یەک گەفتە پێشتر دەگەرێنەوە بۆ خوێندگاکان
  • ACT لە نیوە شەوە وە قەدەغەکان شلدەکاتەوە
  • کوینزلاند شەش توشبووی نوێی ناو کۆمەڵگا تۆمار دەکات. 

ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 1,438 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد کە زیاتر لە 500 پەیوەست کراون بە گردبوونە وەی کۆتایی هەفتەی یارێکانی گراند فیناڵ. پێنج کەس گیانیان لە دەست دا.

جەرۆن ویمەر فەرماندەری کۆڤید-19ی ڤیکتۆریا، دەڵێت کە ژمارەکانی ئەمرۆ پاشکەوتنێکی مەزنی لێدەکەوێتەوە بۆ نەخشە رێگای کردنەوەی هەرێمەکە. 

دانیاڵ ئاندروس سەرۆکی ‌حکومەت دەڵێت کە ماوەی نێوان یەکەم ژەم و دووەم ژەمی ڤاکسینەکان کورت دەکریتەوە لە شەش هەڤتەوە بۆ سێ هەفتە.

نزیکترین ناوەندی ڤاکسین کردن

نیو ساوس وایڵس
NSW ئەمرۆ 941 توشبوو و شەش حاڵەتی مردنی تۆمار کرد. 

گلادیس بەرەجکلیان سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە خوێنکارانی پۆلەکانی پێشسەرەتایی، پۆلی1 وپۆلی 12 دەتوانن بگەرێنە وە بۆ خوێندنگا لە 18ی ئۆکتۆبەرەوە، یەک هەفتە پێشوەختر لە ئەوەی پلان کرابوو.

هەموو خوێنکارانی دیکە بە پلە دەگەرێنەوە لە 25ی ئۆکتۆربەر و 1ی نۆڤەمبەر.

نوچەی پایتەختی ئوسترالیا
31 توشبووی نوێ تۆمار کرا لە ناوچەکە.

لە رۆژی هەینی 1ی ئۆکتۆبەرەوە و ماوەی کاتبەسەربردن لە دەرەوە درێژ دەکرێتەوە، پارکە نیشتمانێکان دەکرێنەوە. 

دانشتوانی سەروی تەمەن 60 ئێستا دەتوانن ڤاکسین فایزەر وەربگرن.

24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا

  • ناوچەکانی شارەوانی بریسبەن، گۆڵد کۆست، لۆگان، مۆرتۆن بەی، تاونسڤیڵ، وپاڵم ئایلەند دەچنە ژێر -ەوە لە ئەمۆوە.
  • حکومەتی فەدەراڵ ئاشکرایکرد کە مووچەکانی یارمەتی بۆ کارەساتی کۆڤید-19 بۆ ئەو کارمەندانەی کاریان لە دەست داوە رادەگیردرێت لە کاتێکدا کە 80 لە سەدی دانیشتوان دوو ژەم لە ڤاکسین وەربگرن.


کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک

کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.

بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی  هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری  نوێژەن دەکرێنەوە.


 هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر 


سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو: 


  کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان


 
 

زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان:

 
 

Share
Published 30 September 2021 2:35pm
Updated 30 September 2021 3:25pm
By SBS/ALC Content
Source: SBS


Share this with family and friends