- لە سەران سەری سدنی مەزن (Greater Sydney)، فرۆشگا نا-بنچینەییەکان (non-essential) دەبێت دابخرێن لە کاتژمێر 11:59ی شەوەوە.
- 19 توشبووی نوێی لە ڤیکتۆریا هەموو پەیوەندیان هەیە بە هەمان گروپی توشبووانە وە.
نیو ساوس وایڵس
لە 11:59ی شەوەوی ئەمرۆ وە هەتاکوو 30 مانگی جولای (7)، دانشتوانی سێ ناوچەی شارەوانی (local government areas)، کە بریتین لە فێرفیڵد، کانتەربوری-بانکستاون و لیڤەرپووڵ (, & ) ناتوانن ناوچەکانیان بە جێبهێڵن و بچن بۆ کار، چگە لە ئەو کەسانەی کە کارمەندی تەندروستین یان کارمەندی خزمەتگووزاری فریاکەوتنن.
لە سەران سەری سدنی مەزن، لە 11:59ی شەوەوی ئەمرۆ وە، فرۆشگا نا-بنچینەییەکان دەبێت دابخرێن، بڵام کلیک و کۆلێکت (click & collect)، خۆاردن کڕین و بردنە ماڵەوە (takeaway)، و خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ ماڵ (delivery) بردەوام دەبن.
لە 12:01 سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 19ی مانگی جولایەوە هەموو کارەکانی بیناسازی و جاکردنی نا-بنچینەیی دەبێت رابوستن، برتی لە خزمرتگوزاری خاوێنکردنەوە، و چاکردن لە هەموو ماڵەکان دا دەبێت رابوەستن.
نیو ساوس وایڵس ئەمرۆ 111 توشبووی ڤیروسی کۆرۆنای تۆمار کرد و پیاوێک لە 80کانی تەمنی دا گیانی لە دەست دا لە باشووری-رۆژهەڵاتی سدنی. لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بە دەست بهێنی سەبارەت بە لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. ئەم قەدەغانەی ئێستا هەتاکوو کاتژمێر 11:59 شەوی رۆژی هەینی، 30 مانگی جولای درێژ دەکرێنە وە.
ڤیکتۆریا
ئەمرۆ ڤیکتۆریا 19 توشبووی لۆکاڵی ڤیروسی کۆرۆنای تۆمار کرد. هەموو توشبووەکان پەیوەندیان هەیە بە هەمان گروپەوە. کۆژمارەی توشبووان لە ڤیکتۆریا ئێستا گەیشتە 54.
هەتاکوو ئێستا زیاتر لە 150 جێگای بەرکەوتنی نوێ هەن، کە بریتین لە جەند جێیەک لە دێهاتەکانی ڤیکتۆریا. لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بەدەست بهێنی سەبارەت بە لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. پێنجەمین داخستن گشتی (lockdown) هەتاکوو کاتژمێر 11:59ی شەوی رۆژی سێشەممەی 20 مانگی جولای بەردەوام دەبێت.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- هیچ توشبوویەک تۆمار نەکراوە لە ناو کۆمەڵگا لە هەرێمی کوینزلاند لە 24 کاتژمێری رابردوو دا.
- بۆ یەکەم جار تەڵەزمی ڤیروسی کۆرۆنا بینراوەتەوە لە نێو ئاوەڕۆی ناوچەی باکوور (Northern Territory)، جگە لە هاوەرد سپرین و نەخۆشخانەی شاهی داروین (Royal Darwin Hospital).
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- هەواڵ و زانیاری بە زیاتر لە 60 زمان لە سەر
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: