- تەندروستی NSW خەڵکی ناوچەی دێهاتەکانی ڤیکتۆریا هان دەدەن بۆ ئەوەی پشکنین بکەن.
- لە ڤیتۆریا 39 لە سەدی دانیشتوان دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە
- ACT ئەمرۆ 15 توشبووی تۆمارکرد، و کوینزلاند پێنج توشبووی تۆمارکرد لە ناو کۆمەڵگا دا.
نیو ساوس وایڵس
NSW ئەمرۆ 1,599 توشبووی لۆکاڵ و هەشت مردنی تۆمار کرد. هەتاکوو ئیستا 170 مردن تۆمار کراون بە هۆی کۆڤیدە وە هەر لە دەسپێکی ئەم تەشەنە کردنەوە.
بەشی ڤیروسەکە لە ناو ئاوەڕۆی نەچەکانی بایرۆن بە، بانگەڵۆ. جیندەباین، هاردەن، مۆرئتا، یاس، پۆرت مەکوایەری ، ترانجی و یۆنگ دۆزراوەتەوە. ئەمە ماییە نیگەرانییە بە هۆی ئەوەی کە هیچ توشبویەک تۆمار نەکراوە لە ئەو ناوچانە. دەسەڵات داران خەڵکی هاندەدەن کە پشکنین بکەن بۆ کۆڤید ئەکەر هیچ نیشانەیەکیان هەیە.
لە ئێستا دە هەرێمەکە هەشتا ملیون لە یەک ژەم باکسینی تێپەڕ کرد و 44.5 لە سەدی دانیشتوان دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 450 توشبووی لۆکاڵی تۆمار کرد،و زیاتر لە 70 لە سەدی توشبووان لە گەڕکەکانی باکورن.
لە رۆژی یەکشەمە 12ی سەپتەمبەرەوە، ژنانی دووگیان کە 24 هەتەن، لە پێشەوەی ریزبەندیدا دەبن بۆ ڤاکسین لە کلینیکی دەوڵەتیەکان بۆ ڤاکسین.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- ACT یەکەم دەڤەرە لە ئوسترالیا کە نیوەی دانیشتوانی لە تەمەنی 16 بۆ سەرەوە بە تەواوی ڤاکسین کرابێتن.
- زیاتر لە 1,000 بنەماڵە لە کارانتینا دان لە بریسبن و پێنج توشبووی ڤیروسی کۆرۆنا تۆمار کران.
- باشووری ئوسترالیا ڤاکسی فایزەر (Pfizer) بەردەست دەکات بۆ هەموو دانیشتوانی تەمەن 12 بۆسەرەوە کە بریتین لە ئەوانەی تەمەن 60 بۆ سەرەوەن، لە 13ی سەپتەمبەرەوە.

Source: SBS
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: