- قەدەغەکان لە ناوچەی دێهاتەکانی NSW درێژدەکرێتەوە هەتا 28ی مانگی ئۆگوست.
- ژمارەی توشبووان لە یکتۆریا بەرزدەبێتەوە، و 200مین رۆژیان تێپەڕکرد لە ناو قەدەغەت کۆڤید دا لە ئەم پاندامیکە دا.
- ACT نۆ توشبووی هەیە کە سەرچاوەی تەشەنەکردنیان نادیارە.
- کوینزلاند و NT هیچ توشبوویەکیان تۆمار نەکرد.
نیو ساوس وایڵس
NSW ئەمرۆ681 توشبوی تۆمار کرد، و بەلایەنی کەمە 87 توشبوو چاکایان هەبوە لە ناو کۆمەڵگا دا لە کاتی نەخۆشیان. پیاويک لە 80کانی تەمەنی دا گیانی لە دەست دا، کە کۆ ژمارەی مردن بە هۆی کۆڤیدە وە لە ئەم شەپۆلەدا دەگاتە 61
گەڕەکەکانی مێریلاندس، گیلفۆرد، ئۆبۆرن، گرانڤیڵ، لیدکۆم، گرین ئەیکەر، و بلاکتاون زۆرترین توشبووی لیەیە، بە پێی گوتەکانی گلادیس بەرەجیکلیان-سەرۆکی حکومەت.
ڤیکتۆریا
ڤیکتۆریا 57 توشبووی نویی تۆمارکرد لە ناو کۆمەڵگا دا، سێ لە ئەوان سەرچاوەی توشبوونیان نا دیارە. 13 توشبوو لە ناوکۆمەڵگا چالاکبوونە لە کاتی نەخۆشبوونیان.
بەن کاوی جێگری کارمەندی باڵای تەندروستی ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەکانی ئاوی ئاوەڕۆ نیشان دەدای ڤیرئسەکە لە ناوچەکانی شەپەرتۆن لە باکووری رۆژهەڵاتی ڤیکتۆریا و لە گەڕەکی ئاردیری شاری مەلبۆرندا هەیە.
ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (ACT)
ACT ئەمرۆ 16 توشبووی تۆمارکرد، پێنج لە ئەوان پەیوەست نەکراون بە گرووپی توشبووانە وە، و ئێستا 83 حاڵەتی چالاک هەیە لە کانبێرا.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- قەدەغەکان لە شاری داروین هەڵگیران بەلام چەند
- قەدغەکان لە کاسرن هەتا 20ی ئۆگوست دەێژ کرایەوە.
- سەرۆکی حکومەتی کوینزلاند داوای هاوکاری دەکات لە هێزی سەربازی لە سەر سنووریان لە گەڵ NSW.

Source: SBS Kurdish
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: