- سەرۆکی حکومەت ئا گەداردەکاتەوە کە چاوەروان دەکرێت ژمارەی توشبوانی کۆڤید-19 لە NSW هەڵکێشان بەخۆە ببینێت.
- بازاری پراهران لە نزیک باشووری-رۆهەڵاتی مەلبۆرن وەک جێگەی تەشەنەکرد بە پلە یەک دەست نیشان کرا.
- ئێستا 71 جێگای تەشەنەکرد هەیە لە شاری ئەدەلاید.
- لە تاسمانیا، پیاوێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
نیو ساوس وایڵس
نیو ساوس وایڵس 124 توشبووی نوێی لۆکاڵی تۆمار کرد، لە کاتێکدا نزیکەی 87 کەس لە ناو کۆمڵگادا هەڵسووکەوتیان هەبووە لە کاتی نەخۆشبوونیان. 30 توشبوو لە ناوچەی شارەوانی فێرفیڵد بوو.
لە رۆژی هەنی 23ی مانگی 7 وە، کارمەندانی تەندروستی و کارمەندای خانەکانی بە ساڵا چووان کە لە ناوچەی کانتەربوری-باکستاون دەژین دەبێت هەر سێ رۆژ جارێک پشکنینی کۆڤید-19 ئەنجام بدەن، بۆ ێەوەی بتوانن ناوچەکەیان بە جێبهێڵن بۆ کارکردن.
لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بە دەست بهێنی سەبارەت بە لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. ئەم قەدەغانەی ئێستا هەتاکوو کاتژمێر 11:59 شەوی رۆژی هەینی، 30 مانگی جولای درێژ دەکرێنە وە.
ڤیکتۆریا
ئەمرۆ ڤیکتۆریا 26 توشبووی لۆکاڵی ڤیروسی کۆرۆنای تۆمار کرد، کە ئەمە بەرزترین ژمارەی توشبوونە لە ئەم ساڵە دە لە ئەو هەرێمە. کۆژمارەی توشبووان لە ڤیکتۆریا ئێستا گەیشتە 146.
نزیکەی 18,000 پەیوەندی نزیکی توشبووان ئیستا لە کارانتینا دان لە سەران سەری ئەوهەرێمە، هاوکات ژمارەی جێگەی تەشەنەکردن ئێستا زیاتر لە 380 یە.
هەروەهالە فیکتۆریا، ژنێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
لە ئێرە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بەدەست بهێنی سەبارەت بە لە ریزبەندی دا یان لە سەر نەخشە. پێنجەمین داخستن گشتی (lockdown) هەتاکوو کاتژمێر 11:59ی شەوی رۆژی سێشەممەی 27 مانگی جولای بەردەوام دەبێت.
24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- باشووری ئوسترالیا دوو توشبووی نوێی تۆمار کرد، کە کۆژمارەی توشبووان ئێستا گەیشتە 14.
- هەرێمی کوینزلاند سنوورەکانی دادەخات لە گەڵ نیو ساوس وایڵس لە 23 مانگی جوڵایەوە.
- لە تاسمانیا پیاوێک لە 40-کانی تەمەنیدا گیانی لە دەست دا لە پاش وەگرتنی یەکەم کوتانی ڤاکسینی ئاسترازانیکا.
چەژنی قوربان رۆژی هەینی کۆتایی پێدێت، زۆر گرنگە کە لە ئەم کاتەدا خۆت و کەسانی دیکە بپارێزیت لە کاتی ئەم جەژنە و لە کاتی نوێژکردندا بە رێگەی:
- لە ماڵمادەوە بۆ نوێژ کردن
- بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەی گەورە
- بەکارهێنانی ماسک
- بەکارهێنانی بەرماڵی تاینەت بە خۆت.
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: