- سکۆت مۆریسۆن سەرۆکی وەزیران رایگەیاند کە ژەمی پشتگیری (سێەم) لە ڤاکسینی دژ بە کۆڤید لە 8ی مانگی نۆڤەمبەرەوە بەردەستدەبێت
- ڤیکتۆریا بەرزترین ژمارەی مردی ڤیروسی کۆرۆنا تۆمار دەکات
- کوینزلاند زیاتر لە 150پۆلیس لە کار دەردەکات بە هۆی ڤاکسینکردنی ناچاری.
ڤیکتۆریا بەرزترین ژمارەی گیان لە دەستدان تۆمار دەکات لە رۆژێکدا لە ئەم شەپۆلەی ئێستا دا کە 25 مردن بوو ئەمرۆ و 1,923 توشبوو.ڤیکتۆریا
ئەمە لە کاتێکدا یە کە لە سبەینێوە پلانی هەڵگرتنی قەدەغەکان هەیە.
Congratulations, Victoria! We’re well on our way to reaching our 80% fully vaccinated milestone.سکۆت مۆریسۆن پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئەوکەسانەی گیانیان لە دەستدا.
تەندروست ڤیکتۆریا دەڵێت کە ئوکەسانە لێبوردنیان دەوێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دەبێت بەڵگەیان پێبێت لە لایەن تۆمارگەی ڤاکسینکردنی ئوسترالی- Australian Immunisation Register.
نزیکترین ناوەندی ڤاکسین کردن.نیو ساوس وایڵس 293 توشبووی تۆمار کرد، و دوو مردن.نیو ساوس وایڵس
15 تووشبوو پەسەند کراون کە پەیوەستیان هەیە بە جیمێک بە ناوی City Gym لەگەرەکی دارلینگهێردست.
ئەو کەسانەی کە سەردانی ئەو جێیەیان کردوە لە کاتی دیاری کراو دا لە نێوان 18 بۆ 23 ئۆکتۆبەر یان لە 25ی ئوکتۆبەر وەک بەرکەوتووی ئاسایی دەستنیشان کراون و دەبێت خۆیان کارانتینا بکەن هەتاکوو ئوکاتەی ئەنجامی نەرێنی پشکنینی کۆڤید بەدەست دەهێنن.
ڤیکتۆر دۆمینێلۆ وەزیری خزمەتگووزاری دەلێت کە لە رۆژی هەینییە وە، خەڵکی وشیار کردنەوەیان بە دەست دەکات بە رێگەی ئاپی Service NSW وە گەربێتوولە جیگای بەرکەورتنی ڤیرۆسی کۆرنا بووبێتن.
لێرە دەتوانیت .نزیکەی 150 پۆلیس لە کار دەرکران لە کوینزلاند، پاش ئەوەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرد کە ناچاریە و هەتاکیی 4ی ئۆکتۆبەر کاتیان هەبوو.کوینزلاند
توشبووی نوێ تۆمار نەکراوە لە هەرێمەکە.
بۆ ڤاکسین وەرگرتن.24 کاتژمێری رابردوو لە سەرانی سەری ئوسترالیا
- ڤاکسینی فایزەر بەردەست دەبێت لە دەرمانخانەکان لە سەران سەری ئوسترالیا لە 8ی نۆڤەمبەرەوە.
- ACT هەشت توشبووی تۆمار کرد.
- سەرۆکی وەزیران دەڵێت کە سێ-چارەکی دانیشتوانی ئوسترالیا ڤاکسین کراون.
کارانتینا، گەشت کردن و کلینیکی پشکنین و مووچەی کارەساتی پاندامیک
کارانتینا و مەرجەکانی پشکنینی ڤیروسی کۆرۆنا لە لایەن حکومەتەکانی هەرێمەکان و ناوچەکانە پەسەند دەکرێن و بەرێوە دەبرێن.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەگەر هەیەکە کە بتوانی پێشکەشکاری بکەیت بۆ لێبوردن، سەردانی هەروەها بۆ زانیاری زیاتر و مەرجەکانی بەجێهێشتنی ئوسترالیا. پێوانەی کاتی دارێژراون بۆ گەشتی نێودەوڵەتی، کە بە بەردەوامی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرت لە لایەن دەسەڵاتدارانە وە و لە سەر ماڵپەری نوێژەن دەکرێنەوە.
- رێنمایی پەیوەست بۆ هەرێمەکان و ناوچەکان: , , , , , , .
- زنیاری دەربارە .
سەردانی خزمەتگوزاری پەیوەندی تەندروستی فرەکولتوری نیو ساوس وایلس بکە بۆ سەرچاوەی وەرگێڕاو:
کلینیکی پشکنین لە هەریمەکان و ناوچەکان
زانیاری لە سەر مووچەی کارەساتی پاندامیک لە هەریمەکان و ناوچەکان: