ئه‌م زانیارییه دوایین كات له رۆژی 07/12/2020, بۆ نوێترین زانیاری ده‌رباره كۆڤید-19 به زمانی خۆت سه‌ردانی www.sbs.com.au/coronavirus بكه.
ڤیكتۆریا (VIC)
كۆبوونه‌وه
- ده‌رچوون له ماڵ: سنوورداری نییه
- كۆبوونه‌وه‌ی گشتی- هه‌تا 100 كه‌س له ده‌ره‌وه
- میوان بۆ ماڵ- هه‌تاكوو 30 كه‌س له رۆژێك دا، مه‌رج نییه كه له یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه‌بن (منداڵانی ساوا هه‌ژمار ناكرێن).
- جه‌ژنی كریسمیس- هه‌تاكوو هه‌تاكوو 30 كه‌س له رۆژێك دا بۆ هه‌ر ماڵێك.
- نه‌خۆشخانه‌كان و جێه‌كانی چاودێری: هیچ قه‌ده‌خه‌یه‌ك نیه بۆ ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران و كاتی سه‌ردان. هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك رێسای خۆیان هه‌یه.
- زه‌ماوه‌ند، پرسه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی: سنوورداری هه‌ڵگیراوه بۆ ژماره‌ی به‌شداربووان، به‌ڵام ێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
كار
- ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه كار ده‌كه‌یت ده‌بێت به‌رده‌وام بیت. ئه‌مه گرنگه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی جووله‌ی خه‌ڵكی-كه یاری ده‌ر ده‌بێت له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤیروسی كۆرۆنا.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی به پله بۆ كار به 25% ستافده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه له سه‌ر بنه‌مایی گه‌وه‌یی جێكا كاره‌كه، له سه‌ر رێسایی یه‌ك كه‌س له 4مه‌رتی چوارگۆشه‌دا.
- به‌كارگێنانی ماسك چیتر ناچارانه نییه له‌كافێ و نووسینگاكانی ڤیكتۆریا
- ده‌بێت هه‌موو كات ماسكت پێبێت و به‌كاری بهێنی له سه‌ر هاتووچۆی گشتی و ئوتۆمبێلی هاوبه‌ش، یان له جێی داخراو وه‌كوو مۆڵه‌كان و جێیه سه‌رقاڵه‌كان.
- گه‌ر ناتوانی كار له ماڵه‌وه بكه‌یت، ده‌توانیت بڕۆی بۆ كار. به‌ڵام كاتێك كه له كاری ده‌بێت خۆت بپارێزیت:
ده‌سته‌كانت بشوی به به‌رده‌وامی -
- به ئانیشكت كۆكه و پژمینت بپۆشه یان به ده‌ست ماڵی كاخزی
- دوور پارێزی به دووری 1.5 مه‌تر راگره له خه‌ڵكی یكه وه
هه‌موو بزنزه‌كانی ڤیكتۆریا ده‌بێت پلانی COVID-Safeیان هه‌بێت، ته‌نه‌نه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له ماڵه‌وه كاره‌كانیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن (وه‌كوو ئارایش گا له ماڵه‌وه)
زانیاری زیاتر:
خوێندگا
- هه‌موو خوێندكارانی ڤیكتۆریا گراونه‌ته‌وه بۆ خوێندگاكان
- زانكۆ، په‌یمانگاكان و خوێندگای كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌یو هه‌وو كراوه‌ن
زانیاری زۆرتر:
گه‌شتكردن و هاتوچۆ
ماسك ده‌بێت به‌كارنهێنرێت له كاتی به‌كارهێنانی هاتوچۆی گشتی، خاوێنی رابگره هه‌موو كات و له ماڵه‌وه بمێنه‌وه گه‌ر نه‌خۆشی.
- هیچ قه‌ده‌غه‌كردنێك نییه بۆ ده‌رچوون له ماڵه‌وه
- ده‌توانی بۆ گه‌شتیاری برۆیت بۆ هه‌موو جێیه‌كی ڤیكتۆریا
- ده‌توانی جێ بگریته‌وه له هاوینه‌هه‌واره‌كان، له گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت و دوو هاورێی دیكه و بنه‌ماڵه‌كانیان
- سنوورداری نیه بۆ گه‌شتكردن بۆ دێهاته‌كانی ڤیكتۆریا
- گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكردووته‌وه.
بزنز و ڕابواردن
كافێ، رێستۆران و باڕه‌كان: سنوورداری نییه بۆ زماره‌ی كریاران، به‌ڵام ده‌بێت رێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا به‌كار بێت.
وه‌رزش له ده‌ره‌وه، مه‌له‌وانگا: سنوورداری نییه بۆ ژماره‌ی خه‌ڵكی به‌ڵام رێسای یه‌ك كه‌س له دوو مه‌تری چوارگۆشه‌دا هه‌یه
جیمه‌كان: ژماره‌ی خه‌ڵكی رێپێدراو ده‌مێنێته سه‌ر گه‌وره‌ی جێگاكه، رێسای یه‌ك كه‌س له چوارمه‌تری چوارگۆشه‌دا هه‌یه كاتك كه ستافی لێیه. یه‌ك كه‌س له هه‌شت مه‌تری چوارگۆشه‌دا كاتێك كه ستافی لێ نییه.
سزای دارایان
سزای دارایی په‌سه‌ند ده‌كرێت كاتێك كه قه‌ده‌غه له جێیه، بۆ نموونه كۆبوونه‌وه‌ی نا یاسایی.
هه‌موو خه‌ڵكی ڤیكتۆریا ده‌بێت خۆیان كارانتینا بكه‌ن گه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ كۆڤید-19 پۆزیتیڤ بوو
نیو ساوث وایلس (NSW)
كۆبوونه‌وه
- هه‌تاكوو 50 كه‌س ده‌توانن سه‌ردانی ماڵێك بكه‌ن گه‌ربێتو هه‌وش یان جێی كراوه‌یش به‌كار بێت، به‌ڵام ئامۆژگاری ده‌كرێت له 30 كه‌س زیاتر كۆ نه‌بنه له ماڵێك كه جێی كراوه‌ی نییه.
- له 7ی دیسه‌مبه‌ره‌وه 100كه‌س ده‌توانن له ده‌ره‌وه كۆ ببنه‌وه
- زه‌ماوه‌ند، پرسه و كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی: له 7/12/2020 وه سنوورداری به‌شدار بووان نامێنێت، به‌ڵام رێسای ١ كه‌س له دوو مه‌تری چواركۆشه‌دا.
كار
- كارمه‌ندان ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه بۆ كار (ئه‌گه‌ر بكرێت و گوونجاو بێت)
- له كاتێكدا كه كارمه‌ندان ده‌گه‌رێنه بۆ سه‌ر كار، خاوه‌ن كاره‌كان ده‌بێت پلانی COVID-Safeیان هه‌بێت.
- خاوه‌ن كاره‌كان ده‌بێت به پله رێ بده‌نه‌وه بۆ كارمه‌ندان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوچۆی گشتی به‌كارده‌هێنن ده‌بێت ماسك به‌كار بهێنن.
- كارمه‌ندان ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێنن ئه‌گه‌ر نه‌خۆشبن، و ده‌بێت ته‌ست بكه‌ن بۆ ڤیروسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌ن هه‌یه.
بازاره‌كان و چالاكی ڕابۆاردن
جیمه‌كان (Gym) وناوه‌نده‌كانی راهێنان ده‌بێت COVID Safety Plan تۆمار و ئاماده بکه‌ن
- فه‌رمانبه‌ری پاک وخاوێنی (COVID-19 Safe Hygiene Marshall) ته‌نیا پێویسته له كاتێك دا 20 كه‌س زیاتر له یه‌ك كاتدا جیمه‌كه به‌كار بهێنن.
مه‌یخانه/پاب، رستۆرۆنت، و کافێ و چێشتخانه‌كان، کاسینۆ، یانه كان و مه‌یخانه بچوکه‌كان:
- جێگرتنه وه هه‌تاكو 30 وه‌ربگرن وه‌ك یه‌ك گرووپ كه له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشن. ده‌بت تۆماربكرێن به‌ێی دیجیتاڵ
- 150 كه‌س ده‌توانن ئاماده‌ی زه‌ماوه‌ند ببن (300 كه‌س له مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه) په پێی رێسای 1كه‌س له 4 م. چ.
- ده‌بێت تۆمار بكرێن له سه‌ر ئینته‌رنێت له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا
- بۆنه‌كانی كۆمپانیاكان سنووردار كراوه بۆ 300 كه‌س، به رێسای 1كه‌س له 4 م. چ.
- پرسه و په‌رستگاكان سنووردار كراوه بۆ 100 كه‌س
- به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی بزنزەکان ده‌بێت COVID-19 Safety Plan یان هه‌بێت و هه‌موو که‌س تۆماربکه‌ن كه‌ده‌چێته ناو جێیه
له سه‌ر بنه‌مایی ئامۆژگاری ته‌ندروستی، بۆنه وه‌رزشییه مه‌زنه‌كان ده‌توانن ژماره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كانیان له 25% بكه‌ن به 50% له جێی ئاماده بووان (هه‌تاكوو 40,000 ته‌ماشا كه‌ر) له 1/10/2020 وه.
- وه‌رزشی منداڵان ناو کۆمه‌ڵگا و وه‌رزشی خه‌لکی گه‌وره ده‌توانن ده‌ستپێ بکرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌كان ئێستا شلكراونه‌ته‌وه له نیو ساوث وایلس بۆ وه‌رزشی كۆمه‌ڵگا. له رۆژو شه‌ممه‌ی 26/09/2020وه له یه‌ك دای و باوك زیاتر ده‌توانن ته‌ماشای منداڵه‌كانیان بكه‌ن كاتێك وه‌رزش ده‌كه‌ن.
- ته‌ماشاكه‌ران ده‌بێت 1.5 مه‌تر دووربن له یهكێكیتر كه له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان نییه، یان ماسك بپۆشن ئه‌گر ناتوانن دووری بپارێزن.
- زانیاری زیاتر لێره‌یه:
گه‌شتكردن
NSW به ماوه‌یه‌كی كاتی سنووره‌که‌یان له‌گه‌ل VIC داخستووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ NSW له ڤیكتۆریا وه ناچار ده‌كرێن كه بۆ دوو هه‌فته له كه‌ره‌نتینا بن له هۆتێل.
تێچوونی هۆتێل له برواری-11/09/2020 هه‌ڵگیراوه
دانشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌توانن دواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ رێپێده‌ر بۆ هاتنه ناو NSW
() بۆ چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت بۆ دانشتوانی ناوچه سنوورێكانی ڤیكتۆریا:
- ده‌توانن رێ‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو NSWوه ولێره بمێننه وه ته‌نیا بۆكاركردن، خوێندن، هۆكاری پزشكی و چاودێری ته‌ندروستی، چاودری وه‌رگرتن یان چاودێری كه‌سێكی لاواز، و
- نابێت گه‌شت بكات بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی NSW كه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه سنووریه‌كانه
- نابێت بێنه ناو NSW وه ئه‌گه‌ر گه‌شتیان كردووه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه شنوورییه‌كانی ڤیكتۆریا له 14 رۆژی رابردوو دا.
لێره ده‌تواننی بزانیت ئه‌گه‌ر تۆ له ناوچه‌یه‌كی سنووری ده‌ژیت:
بلۆقی ترانس-تاسمان بۆ گه‌شتكردن:
-له 16/10/2020 گه‌شتكردن له نیوزیلانداوه كراوه‌یه بۆ NSW به بێ پێویستكردن به كارانتینا
-گه‌شتیاران نابێت له ناوچه گه‌رمه‌كانی كۆڤید بووبێتن له 14 رۆژی رابردوودا.
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له ده‌روه‌ی وڵاته‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ NSW ده‌بێت خۆیان تێچوونی كارانتینای هۆتێل بده‌ن (3000$).
رێپێدانی تایبه‌ت هه‌یه بۆ:
- دانشتوانی كۆمه‌ڵگاكانی نزیك سنووره‌كان
- كه‌سانی كه خزمه‌تگوزاری گرنگ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن
- خه‌ڵكانی هه‌رێمه‌كانی دیكه ده‌توانن سه‌ردانی نیو ساوس واێلس بكه‌ن به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی بن به یاساكانی هه‌رێمه‌كانی خۆیان كاتێك كه ده‌گه‌رێنه وه.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچی رێساكان ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه هه‌تاكوو شه‌ش مانگ زندانی بكرێن یان سزای دارایی به بڕی 11,000$ بده‌ن یانیش هه‌ر دوو.
- زۆربه‌ی پاركه‌كانی كاراڤان و جێه‌كانی كامپ كردن كراوه‌ن. ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه پلانی سه‌ردانی پاركه نشتمانێه‌كان ده‌كه‌ن ده‌بێت سه‌ردانی: بكه‌ی.
- سه‌ردانو خانه‌ی به‌ساڵاچووان و خیزمه‌تگوزارێكانی ته‌ندروستی سنوورداره.
- زانیاری تر:
خوێندگاكان
- هه‌موو خوێندكارێك له NSW ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی COVID-19یان هه‌بێت ناتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ خوێندگا هه‌تاكوو ئنجامی نێگه‌تیڤ به‌ده‌ستنه‌هێنن بۆ تێستكردن بۆ ئه‌و ڤیروسه.
- ئاهه‌نگی 'فۆرمال' بۆ كاتیی پۆلی 12، سماكردن، ئاهه‌نگه‌كانی ده‌رچوون و بۆنه كۆمه‌ڵیه‌تیه‌كانی دیكه، رێپێنه‌دراون.
- خوێندگاكان رێوره‌سمی پۆلی 12به‌رێوه‌ده‌به‌ن به بێ ئاماده‌بوونی دایكان و باوكان.
- ته‌نیا ئوكه‌سانه ده‌توانن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن كه گرنگن بۆ گه‌یاندی په‌یڕه‌ی و به‌رنامه‌كان.
- چالاكییه‌كان له گه‌ڵ خوێندگای جیاواز ده‌بێت له سنووری كۆمه‌ڵگای لۆكال یان ناوچه‌یی بێت.
- دایكان و باوكان\چاودێران و سه‌ردانكارانی ناگرنگ، ناتوانن بجنه ناو خوێندگاكانه‌وه.
- هه‌موو جۆرێك له گۆرانی بێژی به گروپ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنان ئامێره‌كانی موزیك كه به فوو پێكردن به‌كاردێت قه‌ده‌غه‌یه.
- كانتیه‌كان و دوكانه‌كانی یونیفۆرم ده‌توانن كراوه‌بن له سه‌ر بریاری به‌رێوبه‌ری خوێندنگا.
- گه‌شتكرندی زانستی یه‌ك رۆژی له ده‌ره‌وه بۆیان هه‌ن به‌رێوه‌نچن به ێ پێویستی به دوورپارێزی.
زانیاری زۆرتر ده‌رباره‌ی خوێندگاكان لێره ده‌ست ده‌كه‌وێت:
كوینزلاند (QLD)
سنوورداری كۆبوونه‌وه
ئاستی 5 بۆ نه‌خشه‌ی رێگای كوینزلاند له 1ی نۆڤامنه‌ر ده‌ستپێده‌كات، كه رێده‌دات هه‌تاكوو 40 كه‌س ده‌توانن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت دا ئاماده‌بن، هه‌روه‌ها 40 كه‌س ده‌توانن سه‌ما بكه‌ن له زه‌ماوه‌نده‌كان دا.
له 25/9/2020 وه هیچ ناوچه‌یه‌كی شاره‌وانی له كوینزلاند لیست نه‌كراوه وه‌كوو ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی كۆڤید-19.
چه‌ندین قه‌ده‌غه و سنوورداری به‌رده‌وامه له‌ژێر ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه:
- جوولانه‌وه و كۆبوونه‌وه: (هه‌تاكوو كۆتای ئۆكتۆبه‌ر)
-هه‌تاكوو 30 كه‌س له ماڵه‌وه، بریتی له خاوه‌ن ماڵه‌كان. میوانه‌كان ده‌توانن له بنه‌ماڵه‌ی جیاوازه‌وه‌بن.
- كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌تاكوو 30 بریتی له خۆت و ئه‌ندامانی بنه ماڵه‌كه‌ت.
- چاودێری به ساڵاچووان:
- پێداویست نوێ بۆ دانشتوانی خانه‌كانی به‌ساڵاچووان و به‌رێوبه‌ره‌كانیان
- دانیشتوان ده‌توانن 2 كه‌س سه‌ردانیان بكات له یه‌ك كاتدا. سنوورداری نییه بۆ ژماره‌ی سه‌ردانكردن له رۆژێكدا.
- سه‌ردانكردنی نه‌خۆشخانه:
هه‌تاكوو 2 كه‌س ده‌توانن سه‌ردانی نه‌خۆش نكه‌ن له نه‌خۆشخانه له یه‌ك كات دا، سنوورداری نییه بۆ دریژایی سه‌ردانه‌كه، له نێوان كاته دیاریكراوه‌كان بۆ سه‌ردان. ده‌توانن زیاتر له 2 كه‌س سه‌ردانیان بكات ئه‌گه‌ر یارمه‌تی كۆتایی ژیان پێشكه‌ش بكه‌ن به كه‌سێكی به‌ساڵاچوو.
- خزمه‌تگووزاری جێیمانه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویست تایبه‌ت
زانیار‌و زیاتر:
قه‌ده‌غه‌كان بۆ ئه‌م جێیانه‌ن:
- سنوورداری كبوونه‌وه هه‌تاكوو 10كه‌س له ماڵان و جێیه كشتیه‌كان.
- سنوورداری ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران بۆ خانه‌كانی به ساڵا چووان و جێی مانه‌وه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
- سنووداری ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران بۆ نه‌خۆشخانه گشتێكان و تایبه‌ته‌كان.
بازاره‌كان و چالاكی ڕابۆاردن
هه تا 12\2020، كارمه‌ندانی كاتی (كاژوه‌ڵ) كه نه‌توانن پشوی نه‌خۆشی نییه، 1,500$ وه‌رده‌گرن له‌حكومه‌تی کوینزڵاند ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌رێێنییان هه‌بێت بۆ ڤیروسی-کۆرۆنه. وه هه‌روه‌ها بۆ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه یه كه به‌رنامه‌ی JobKeeper نایان گرێته وه، كه ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نیا بۆ ئه كارمه‌ندانه بوو كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایان كاریان ده‌كرد.
رێسای 1 كه‌س له 4مه‌تری چوار گۆشه دا به‌کارده‌هێندرێت له:
- ژماره‌ی کڕیار له ناو پیشه (به‌ڵام بۆ جێگای بچوکتر له 200 مه‌تری چۆار گۆشه، 1 كه‌س له 2 مه‌تری چوار گۆشه دا و هه‌تاکو 50 كه‌س)
- مۆزه‌خانه، گه‌لاری وێنه، پرتووکخانه، و جێگا مێژویێكان
- رێکخراوه‌كانی وه‌رزش، راهێنان و چالاكی ڕابۆاردن که پابه‌ندن به پلانی COVID Safe Industry
- پێشبرکێ و په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی له گۆڕه‌پانی یاریکردن
- شوێنی وه‌رزش له ژووره‌وه
- هه‌تاکو 25,000 ته‌ماشاکه‌ر یان نیوه‌ی فراوانی (هه‌رچی که‌متر بوو) شوێنی وه‌رزشی گرنگه‌کانی QLD له‌گه‌ل COVID Safe Plan
- شوێنی کۆنسێرت، شانۆ (Theatre) له‌گه‌ل هۆڵی گوێگرتن (یان تاکو نیوه‌ی فراوانی) له‌گه‌ل COVID Safe Plan
:(ئاوت باك' (ناوچه دووره‌كان'
- 50 كه‌س ده‌توان له یه‌ك کاتێک دا له ژوره‌وه نان بخۆن
- رێستۆرۆنت، کافێ، مه‌یخانه وا تا (Pub)، یانه‌كانی RSL، هۆتێله كان ته‌نها بۆخه‌لکی ناوچه‌که یه (پێویسته به‌لگه‌ی دانشتوووان پێشان ده‌ن) - باڕه‌كان و هۆله‌كانی یاریکردن داخراون.
- گه‌شتکردن له 'ئاوت باك' (ناوچه دووره‌كان) ته‌نیا بۆ ئه‌و خه‌لکانه ده‌بێت كه له ناو 'ئاوت باك' (ناوچه دووره‌كان) ده‌ژێن
کۆمه‌ڵگای خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌کان - ئاسایشی زینده‌وه‌ری وا تا (Biosecurity Areas)
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ل ڕابه‌ڕه‌كه‌نی خه‌لکانی ڕه‌سه‌ن كارده‌كه‌ن له سه‌ر پلانێکی 3 قۆناغ بۆ شل کردنی قه‌ده‌غه‌کان له جێگای ئسایشی زینده‌وه‌ری وا تا (Biosecurity Areas) كه نیشانه کراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدیرالی وه.
کۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشان کراوه‌كان گوازاونه‌ته وه له ژێر رێساكانی قه‌ده‌غه‌کردنه‌كانی فیدیرالیه‌وه بۆ هه‌رێمه‌کان.
قه‌ده‌غه‌کانی کارانتین بۆ ڕۆیشتن بۆ ناو کۆمه‌ڵه لادێکانی خه‌لکانی ڕه‌سه‌ن لا ده‌چێت، و ناوچه‌كانی ئه‌نجومه‌نی Burke و Cooke له ژێرهه‌مان رێنمایی ده‌بن وه‌کو جێگای تری (Roadmap to Easing Restrictions):
قه‌ده‌خه‌ی گه‌شتكردن
- له 1/10/2020 ناوچه سنوورێكه‌نای كوینزلاند گه‌وره ده‌كرێته‌وه و بریتی ده‌بێت له ناوچه‌كانی شاره‌وانی بایرۆن، اللینا، لیزمۆر، ریچمۆند ڤالی و گله‌ن ئینس.
- دانشتوانی ناوچه‌سنوورێكان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گه‌شت كردن بۆ سه‌رانسه‌رین هه‌رێمی كوینزلاند، بۆ هه‌رچ مه‌به‌ستێك بێت، و دانشتوووانی كوینزلاند ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و ناچانه‌ی نیو ساوث وایلس بكه‌ن.
- كوینزلاند سنووره‌كانی له گه‌لڵ نیو ساوث وایلس ده‌كاته‌وه له 1/12/2020
- سنووره‌كانی كوینزلاند ئێستا كراوه‌ن بۆ خه‌ڵكی كانێرا، به‌بێ پێویست به‌كاارانتینا كردن
- هه‌رچ كه‌سێك كه له ئه‌و ناوچانه بووبێت كه له لایه‌ن QLDوه وه‌كوو ناوچه‌ی گه‌رم ده‌ستنیشان كراوه بۆ كۆڤید-19 له 14رۆژی ڕابردوو دا، بریتی له هه‌رێمی ڤیكتۆریا، ناتوانن بچنه ناو هه‌رێمی كوینزلانده وه.
- دانشتوانی كوینزلاند كه ده‌گه‌رێنه‌وه، ئێستا ده‌بێت بۆ 14 رۆژ له كه‌ره‌نتینا دابن، له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان.
- هه‌ر چی گه‌شتیارێك له، WA، SA، Tas، و NT ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ QLD به پابه‌ند بوون به واژۆ كردنی به‌ڵینده‌رێك، و و ده‌بێت ئاماده بیت تاقیکردنه‌وه‌ی COVID-19 بکه‌ن ئه‌گه‌ر نیشانه‌ت هه‌بێت. لێره داوای مۆڵه‌تی سنوور بكه‌ی:
خوێندگاكان
- هه‌موو خوێندكاره‌كان ئاماده‌ی خوێندگاكان ده‌بن
زانیاری زیاتر له سه‌ر خوێندگاكانی كوینزلاند لێره ده‌ست ده‌كه‌وێت:
هه‌روه‌ها لێره:
باشووری ئوسترالیا (SA)
دواین گۆرانكاری:
باشووری ئوسترالیا قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌م كرده وه، و قه‌دغه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراوه
- ماسك: ناچارانه نییه به‌ڵام ئهامۆژگارىی ده‌كرێت له ئه‌و جێیانه‌ی ناتوانرێت دوور پارێزی بكرێت
- نیشانه: هه‌رچكه‌س نیشانه‌ی كۆڤید-1ی هه‌بێت ده‌بێت تاقیكردنه‌وه بكات
- كۆبوونه‌وه: هه‌تاكوو 10 كه‌س له ماڵه‌كان دا، بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك، هه‌تاكوو 50 كه‌س له كۆبوونه‌وه‌ی تابه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. زانیاری زیاتر:
- پره‌سه‌كان: هه‌تاكوو 50 كه‌س رێپێدراوه
- كه‌رتی میوانداری: هه‌تاكوو 100 كه‌س له مه‌یخانه، یانه و ره‌ستۆرانه‌كان، له سه‌ر رێسای یه‌ك كه‌س له 4 مه‌تری چوارگۆشه دا. زانیار زیاتر:
- گه‌شتكردن: ڤیكتۆریا سنووره‌كانی ده‌كاته‌وه له 1/12/2020 وه
بازاره‌كان و جێی ڕابۆاردن
كه‌رتی هه‌وارگه‌كانه‌وه:
سنوورداری نوێ راگه‌یه‌ندراوه له 3/10/2020 وه، پێش فه‌ستیڤالی سكوولیز له مانگی داهاتوو دا، ئه‌و گۆرانكاریانه بریتیین له:
- ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه له مۆتێل، و هۆتێل و خنوویبه‌له‌م دا ده‌مێننه وه ده‌بێت به پێی ئه‌و جێ خه‌وانه بن كه رێكڵامی بۆ كراوه و شه‌شی دیكه.
- ته‌نیا شه‌ش كه‌س له سه‌روی ته‌مه‌نی 16 ساڵانه وه ده‌توانن له جێی كامب یان پاركی كه‌ره‌ڤان دا بن . سنوورداری نییه بۆ ژماره‌ی منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن 16.
:هەموو بزنزەکان و چالاکییەکان و کۆبوونەوەکان رێپێدراون لە ژێر هەنگاوی سێ دا
- بزنزەکان وچالاکییە گشتییە دیاری کراوەکان کە پلانی COVID-Safe یان هەیە پێویست ناکات فۆرمی نوێ پڕکەنەوە ته‌نیا ئه‌گه‌ر دەتەوێت جێیەکەت فراوان بکەیتەوە دەبێت پلانێکت نوێ پڕبکەیتەوە.
- ئەو بزنزانەی ئەوپلانەیان نییە دەبيت پڕیکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کار بکەن:
قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شتكردنن
- گه‌شتكردنی ناوچه‌یی رێپێدراوه له ناو سنووره‌كانی باشووری ئوسترالیا.
- كه‌س ناتوانێت بچێته ناو سنووره‌كانی باشووری ئوسترالیا وه، گه‌ر له ڤیكتۆریا وه گه‌شت بكه‌ن ته‌نانه‌ت دانشتوووانی باشووری ئوسترالیاش ناتوانن.
- ته‌نیا ئه‌و گه‌شترارانه‌ی له خزمه‌ت گووزای گرنگ كارده‌كه‌ن ده‌توانن له ڤیكتۆریا وه برۆن بۆ باشووری ئۆسترالیا، بریتی له دانشتووانی ناوچه سنووریه‌كان .
- دانشتوانی دیوی سنووره‌كانی باشووری ئوسترالیا\ڤیكتۆریا ده‌بت دووباره داوای رێپێده‌بكه‌ن له ژێر كاتۆگۆری "گه‌شتیاری گرنگ " (Essential Traveller). ئه‌ر رێپێده‌ری په‌سه‌ند كراویان هه‌یه، پێویست ناكا دووباره پێشكه‌ش بكه‌نه وه ئه‌گه‌ر:
-له پۆله‌كانی 11 یان 12 بن له خوێندنی ئاماده‌یی
-یه‌كێك ده‌گه‌ێنن به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، كه له پۆله‌كانی 11 یان 12ی ئاماده‌ییه.
-كارمه‌ندێكی كشتووكاڵ یان پییشه‌ی سه‌ره‌تایی كه موڵكه‌كانیان نزك سووره‌كانه له سه‌ر سنووره‌كانی ڤیكتۆریا\ باشووری ئوسترالیا.
- گه‌شتیارانی NT، QLD، TAS، و WA ده‌توانن بێن بۆ ناو SA به بێ هیچ قه‌ده‌غه.
- گه‌شتیارانی NSW رێ‌یان پێده‌درێت بۆ گه‌شتكردن بۆ باشووری ئوسترالیا ئێستا و پێویست ناكات بۆ 14رۆژ له كارانتینا دا بن..
- خه‌ڵكی ده‌توانن به ئۆتۆمبیلی NSW گه‌شتبكه‌ن به‌ناو ڤیكتۆریا دا و بێنه ناو پباشووری ئوسترالیا وه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌جێنه‌هێڵن و دانه‌به‌زن له ڤیكتۆریا، و ته‌نیا به ئۆتۆبانی ستووارد له میلدووراوه بۆ یامبا، یان له ئۆتۆبانی كاڵده‌ره‌وه و جادده‌ی مه‌ریدییان له نێوان پردی ئه‌بسفۆرد و ئۆتۆبانوی ستووارده‌وه بۆ یامبا.
- سنووره‌كانی باشووری ئوسترالیا كراوه‌یه بۆ دانیشتوانی كانبێرای پایته‌خت، و گه‌شتیاران ناچار نین خۆیان له ته‌نیای راگرن بۆ 14 رۆژ.
- گه‌شتیاران له ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا وه ده‌بێت بۆ 14 رۆژ له كارانتینادا بن.
- له ئه‌و 14 رۆژه‌ی ته‌نیای دا ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه (یان له هۆتێل) و نابێت ده‌رچیته ده‌ره‌و ته‌نیا بۆ هۆكاری فریاكه‌وتنی پزشكی نه‌بێت.
- ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای گه‌شت بکه‌ی بۆ SA، ده‌بێت تۆماری گه‌شتی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوور وا تا (Cross Border Travel Registration) ته‌واو بکه‌ی به لای که‌می ۳ رۆژ له پێش ده‌رچیت، له هه‌ر چی شوێنێک ده‌رچیت:
خوێندگاكان
خوێندگاكانی باشووری ئوسترالیا له سه‌راتای تێرمی 2 ه‌وه كراونه‌ته‌وه و خوێندكاران هانده‌درێن بۆ ئاماده‌بوون، پاش راگه‌یاندنی رێسای تایبه‌ت بۆ خوێندگاكانی گشتی باشووری ئوسترالیا:
رۆژئاوای ئوسترالیا(WA)
گه‌شتكردنن
- له دووشه‌ممه‌ی 5 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه:
-خه‌ڵكی له ڤیكتۆریا ده‌توانن خۆیان كارانتینا بكه‌ن، بۆ 14 رۆژ له ماڵه‌وه، كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت له لایه‌ن پۆلیسه وه به رێی ئاپی G2G وه. له 11مین رۆژی 14 رۆژی كارانتینا دا هه‌روه‌ها ده‌بێت تێست بكه‌ن.
-خه‌ڵكی نیو ساوث وایلس به پیی ریساكانی هه‌رێمه‌كان و ناوچه‌كانی دیكه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ رۆژئاوای ئوسترالیا. له 11مین رۆژی كارانتینا دا ده‌بێت تێست بكه‌ن بۆ كۆڤید-19.
- زانیاری زیاتر:
- گه‌شتیاران كه له هه‌رێمه‌كانی ڤیكتۆریا یان نیو ساوث وایلس بوونه له 14رۆژی ڕابردوو دا رێ‌یان پێنادریت بۆ چوونه ناو رۆژئاوای ئوسترالیا وه، بریتی به ناوچه‌ی كیمبهرلی. رۆیشتن بۆ ناو كۆمه‌ڵگاكانی ئهبۆرجنییهكان قه‌ده‌غه ده‌مێنێته‌وه.
خوێندگاكان
- خوێندگاكانی رۆژئاوای ئوسترالیا كراونه‌ته‌وه بۆ تێرمی 2، بۆ هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان بنێرن.
- ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له ماڵه‌وه ده‌خوێنن، پاكێژ و سه‌رچاوه‌ی فێربوون له ماڵه‌وه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه
- باوک و دایک و دایان ده‌توانن بچنه ژووره‌وه بۆ ناو قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مینداڵیان دابنێن و هه‌ڵیان بگرن..
زانیاری زیاتری له سه‌ر خوێندگاكانی رۆژئاوه‌ی ئوسترالیا لێره ده‌ست ده‌كه وێت:
تاسمانیا (TAS)
كۆبوونه‌وه
- له ماڵان: هه‌تاكوو 20 رێپێدراوه له یه‌ك كاتێك دا، بریتی نییه له خاوه‌ن ماڵه‌كان
- كۆ ژماره‌كان بریتیه له ستافه‌كان، خۆبه‌خشه‌كان، منداڵان و كۆرپه‌كان
بازاره‌كان و رابواردن:
- ژماره‌ی خه‌ڵكی به پێی گه‌وره‌یی رووبه‌ری جێگاكانه: هه‌تاكوو 250 له ژووره وه و 1000 له ده‌ره‌وه ( له 25/09/2020 وه).
- به‌لایه‌نی زۆره‌وه یه‌ك كه‌س له 2 مه‌تری چوار گۆشه دا:
- له ئه‌و جێیه‌ی كه ژماره‌ی خه‌ڵكی رێپێدراو به پێی روو به‌ری جێگاكه كه‌متره، ژماره كه‌مه‌كه ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ی بۆنه‌یك ده‌بن له جێیه‌كی فه‌رمی ده‌توانن به ئازادی بجووڵێنه‌وه، به ڵام ده‌بێت دانیشن گه‌ر ئه‌ڵكۆهڵ ده‌خۆنه‌وه
- جیمه‌كان اێستا كراوه‌ن، به‌پلانی پاراستن له كۆڤید سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌كارگێنه‌ران، دووربوونی فیزیكی، به‌دواچوونه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ندی، پاك وخاوێنی.
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كان بۆ بزنزه‌كان لێره‌یه:
گه‌شتكردن
- تاسمانیا له ژێر دۆخی فریا كه‌وتن ده‌مێنێته وه هه‌تاكوو 26/10/2020
- 1ی مانگی 12 رۆژی دیاری كراوه بۆ شل كرده‌وه‌ی سنووره‌كانی تاسمانیا
- ده‌توانیت گه‌شت بكه‌ی یان له هه‌ر جێیه‌ك بمێنیته‌وه له تاسمانیا، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ند بیت به رێنماییه‌كانی كۆبوونه‌وه و سه‌ردانی ماڵان
زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به گه‌شكردن بۆ تاسمانیا لێره یه:
پرۆسه‌ی سێ هه‌نگاوی بۆ شلكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كانی سنووره‌كانی تاسمانیا:
هه‌نگاوی 1
- له 20/09/2020 وه: كاهرمه‌ندانی FIFOی تاسمانیا كه بۆ ماویه‌كی درژخایانه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و كارده‌كه‌ن له جێیه‌كانی كه‌م مه‌ترسی، ریان پێده‌درێت بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌وه به بێ كارانتینا-ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بگه‌رێنه‌وه له هه‌رێمه ئاسایشه‌كان به بێ كات به‌سه‌ر بردن له ڤیكتۆریا یان جێیه گه‌رمه‌كان بۆ ڤیروسی-كۆرۆنا.
- رێپێدان به كارمه‌ندانی وه‌رزی بۆ گه‌شتكردن بۆ تاسمانیا، له ژێر مه‌رجه‌كانی پارێزراوی-كۆڤید بۆ وه‌رزی داهاتوو.
هه‌نگاوی 2
- له كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020-كۆنترۆڵكه‌ری هه‌رێم بۆیان هه‌یه برواری شلكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كانی سنووره‌كان له ئه‌و جێیانه‌ی كه مه‌ترسی كه‌من وه‌كوو باشووری ئوسترالیا، رۆژئاوای ئوسترالیا، كوینزلاند، ناوچه‌ی پایته‌خت، و ئه‌گه‌ری هه‌یه نیو ساوث وایلس.
هه‌نگاوی 3
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی گشتی ڕاسپاردن ده‌ده‌نه ده‌ر گه‌ر تاسمانیا ئاماده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی له 1/12/2020 له گه‌ڵ ڤیكتۆریا و جێیه‌گه‌رمه‌كانی دیكه.
تۆماركردنی گه‌شت به‌رێی ئۆنڵاین (ئینته‌رنێته‌وه)
- هه‌رچ كه‌سێك بخوازێت گه‌شت بكات بۆ تاسمانیا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئوسترالیا یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌بێت ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له سه‌ر سیسته‌می G2G PASS له ناونیشان بۆ داواكاری رێپێدار بۆ چوونه‌ژووروه
- ئاپی Good to Go App ده‌بێت به ڕاستی پڕ کرێته‌وه سه‌باره‌ت به هات و چۆی گه‌شتیاران له 14 رۆژی رابردوو دا، ئه‌گه‌ر به دروستی پڕ نه‌كرێته‌وه، یان زانیاری هه‌ڵه بده‌ن ئه‌وه بۆیان هه‌ن رووبه‌رووی سزای دارایی16,800$ یان زندانی 6 مانگ ببنه‌وه.
خوێندگاكان
هه‌موو خوێندكاران گه‌راونه ته‌وه بۆ خوێندنگا.
زنیاری زیاتر لیره ده‌ست ده‌كه‌وێت:
ناوچه‌ی باكوور(NT)
كۆبوونه‌وه
- سنوورداری بۆ كۆبوونه‌وه نییه كه NT، به‌ڵام خه‌ڵكی هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به دوور پارێزی 1.5 مه‌تر.
- ئاماده‌ی سه‌ره‌خۆشی یان زه‌ماوه‌ند رێپێدراوه.
بازاره‌كان و رابواردن:
- هه‌موو بزنزه‌كان و چالاكیه‌كانی وه‌رزشی بۆیان هه‌ن كراوه‌بن
- پێشبڕكێكانی وه‌رزش ته‌نیا له شوێنه رێپێدراوه‌كان ده‌توانن ته‌ماشاكه‌ریان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر زۆرتر له 500 که‌س ئاماده‌بن، ئه‌و بۆنه‌یه پێویستی به پلانی (COVID-19 Safety Plan) هه‌یه.
- بۆنه گه‌وره كان به جودایی په‌سه‌ند ده‌کرێت به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێكانیان.
گه‌شتكردن
- گه‌یشتكردن بۆ NT له ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا ده‌بێت له ژێر کارانتینا و چاودێری بن له جێگای دیاری كرا‌و بۆ کارانتینا له Howard Springs و ده‌بێت 2,500$ بده‌ن.
- گه‌شتكردن له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ئوسترالیا وه بۆی ناوچه‌ی باكوور ده‌بێت به پێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌بێت:
- ئه‌ر له ناوچه گه‌رمه ده‌ستنیشانكراوه‌كانه‌وه نه‌بیت، پێویست ناكات خۆت كارانتیناكه‌یت. لیستی جێیه گه‌رمه‌كانی كۆڤید:
- له 09/10/2020، ناوچه‌ی باكوور ته‌واوی ناوچه‌كانی سیدنی وه‌كوو ناوچه‌ی گه‌رم ده‌ستنیشان ناكات.
- ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی گه‌رم یان به ناوچه‌یه‌كی گه‌رمدا تێپه‌ربن ده‌بێت بۆ 4 رۆژ له كارانتینا دا بن به ناچارای و له ژێر چاودێری:
- هه‌موو گه‌شتیاران له هه‌رێمه‌كانی دیكه وه ده‌بێت فۆرمی چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌رێم پڕبكه‌نه‌وه 72 كاتژمێر پێش گه‌یشتن.
- بلۆقی ترانس-تاسمان بۆ گه‌شتكردن:
-له 16/10/2020 گه‌شتكردن له نیوزیلانداوه كراوه‌یه بۆ NT به بێ پێویستكردن به كارانتینا
-گه‌شتیاران نابێت له ناوچه گه‌رمه‌كانی كۆڤید بووبێتن له 14 رۆژی رابردوودا. - ئاماده‌بوونی پۆلیسی NT زیاتر ده‌بێت له هه‌مو سنووره‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان
- ده‌ڤه‌ره دووره‌كانی ناوچه‌ی باكووری ئوسترالیا سنووره‌كانی داخراو ده‌بێت بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه تووشبووی ڤیروسی-كۆرۆنایان زۆره، به‌لایه‌نی كه‌مه بۆ 18مانگ له مانگی 8ی 2020 وه. خه‌لكی له ناوچه گه‌رمه‌كانه‌وه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ باكووری ئوسترالیا به‌لام ده‌نێت له كارانتینا دابن بۆ 14 رۆژ له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان.
. پارکه‌کان کراونه‌وه و ئاماده‌ن بۆ خه‌لکی NT (ئه‌گه‌ر دانه‌خراون نه‌بن بۆ وه‌رزی تایبه‌ت).
ده‌ستوور و ئاماده‌بوون بۆ ناو پارکه‌کانی NT ده‌توانن به خێرایی بگۆڕێت. بڕۆنه سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بۆ زانیاری تر له پێش سه‌ردان:
- دڵنیا به ئه‌گه‌ر پارکی جێگای Darwin کراوه‌ته‌وه
- دڵنیا به ئه‌گه‌ر پارکی جێگای Katherine کراوه‌ته‌وه
- دڵنیا به ئه‌گه‌ر پارکی جێگای Tennant Creek and Barkly کراوه‌ته‌وه
- دڵنیا به ئه‌گه‌ر پارکی جێگای Alice Springs کراوه‌ته‌وه
خوێندگاكان:
- هه‌موو خوێندگاكانی ناوچه‌ی باكوور ده‌ستیان كردۆته به خوێندنی ئاسایی
- ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان ده‌خوازن منداڵه‌كانیان نه‌نێرن بۆ خوێندگاكان، منداڵه‌كان ده‌بێت له ماڵه‌وه بخوێنن.
زانیاری زیاتر لێره‌یه:
ناوچه‌ی پایته‌ختی ئوسترالیا (ACT)
كۆبوونه‌وه:
- هیچ سنوورداری نیه بۆ میوانداری ناو ماڵ.
- هه‌موو کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ده‌کرێت هه تاکو 100كه‌س (1 كه‌س له4 مه‌تری چوار گۆشه دا له ژووره‌وه و ده‌ره‌وه) بریتیه له پرسه'ش.
- جێگای بچووک تر ده‌توانن هه‌تاکو 25 کڕیار وه‌ربگرن یان 1 كه‌س له 4 مه‌تری چوار گۆشه دا :
بۆ زانیاری ترله سه‌ر کۆبوونه‌وه، بڕۆ سه‌ر:
گه‌شتكردن
- دانشتواننی ناوچه‌ی پایته‌خت كه له هه‌رێمه‌كانی دیكه‌وه ده‌گه‌رێنه وه: حكوومه‌تی ACT خه‌ڵكی راده‌سپێرێی كه گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتنه‌كه‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیروسی-كۆرنای تێدا به‌رزه: ئهێستا بریتیه له هه‌موو ڤیكتۆریا و ته‌واوی ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن.
- گه‌شت كردن بۆ ACT له NSW یان له QLD یه وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ناو شاری سیدنی مه‌زن بوونه، ئامۆژگاری ده‌كرێن كه سه‌ردانی كار نه‌كه‌ن یان كار نه‌كه‌ن له ئه‌و جێیانه‌ی كه ریسی به‌رزه، بریتی له خانه‌ی به ساڵا چووان، نه‌خۆشخانه‌كان،و زیندان خانه‌كان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ پاش به جێ هێشتنی ناوچه‌كانی سیدنی مه‌زن. مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سانه له كارانتینا دا بن.
- گه‌شتكردن بۆ ACT له ڤیكتۆریا وه: هه‌موو كه‌س (جگه له دانشتووانی ACT)كه گه‌شت بكه‌ن له ڤیكتۆریا وه، چوونه ژووره‌وه‌یان ره‌ت ده‌كرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر رێپێده‌ریان پێ به‌خشرابێت له لایه‌ن ته‌ندروستی ACT یه وه.
- دانشتووانی ACT له ڤیكتۆریاوه ده‌بێت بۆ 14رۆژ له كارانتینا دا بن پاش به‌جێهێشتنی ڤیكتۆریا و ده‌بێت ده‌سه‌للاتداران ئاگه‌دار بكه‌نوه 72 كاتژمێر پێش برواری گه‌شتكردنیان.
بازاره‌كان و ڕابواردن:
- پێشبرکێی وه‌رزش، سه‌ما کردن، ومارشال ارت ده‌توانێنده‌ست پێ بکه‌نه وه (ده‌بێت Return to Play in a COVID Safe Environment Plan یان COVID Safety Plan هه‌بێت)
- پێشبرکێ و گرووپی مه‌له‌وانی ده‌توانن ده‌ست پێ بکه نه وه.
- رێنماییه‌كانی بۆ بزنزه‌كان:
- له 18/09/2020 وه رێستۆرانته‌كان، كافێكان و باڕه‌كان ده‌توان هه‌تاكوو 25 كه‌و وه‌ربگرن بێگوێدان به ئه‌ندازه‌ی جێگاكه.
- باڕه‌كان، په‌یخانه‌كان (Pub) و یانه‌كان ده‌توانن خواردنه‌وه/ئه‌لکۆهۆلپێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌و کڕیارانه‌ی كه دانشتوونه، به گروپی 10 كه‌س له سه‌ر یه‌ك مێزدا به بێ داواکردنی خۆراك.
- له یه‌ك به‌رکه‌وتن له ڕاهێنانی وه‌رزشی، سه‌ما کردن و ڕاهێنانی شه‌ڕ کردن (Martial Arts) ئێستا رێی پێدراوه
- ئه‌م شوێنانه ئێستا ده‌توانن بکرێنه‌وه به ده‌ستووری 1 كه‌س له هه‌ر 4 مه‌تری چوارگۆشه‌دا هه تاکو 100 كه‌س (کرێکاره‌کانیش له‌گه‌ل ئه‌وانه هه‌ژمارده‌كرن)
- شوێنی ئاینی
- سینه‌ما و شانۆ
- شوێنی سه‌یران و یاری کردن له ژوره‌وه و ده‌ره‌وه
- جیم (gym)، سه‌نته‌ری ته‌ندروسی و ڕاهێنان و سه‌ما کردن
- مه‌له‌وانگاكان
- وه‌رزشی کۆمه‌ڵگا و چالاکی وه‌رزش كه کۆمه‌ڵگا رێکی ده‌خات
- کۆره‌سی کڵێسا (Choir)، گروپی مۆزیق، سازبه‌ند
- خزمه‌تگوزاری جوانكاری وه‌کو سالۆنی جوانكاری و نینۆک، کوتانی خاڵ یان تاتوو (Tattoo)، شوێنی ماساژ كردن (شێلان).
- پارکه‌كانی که‌ره‌ڤان و که‌مپكردن
پارێزگاری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
ئامێرێکی نوێ به‌رده‌سته بۆ بڕیاردان له سه‌ر رێژه‌ی پارێزراوی بۆ خه‌ڵكی نۆ چوونه زووره‌وه بۆ ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستیه‌وه، كه برتیه له وڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكی ئاسان. له پاشان نیشانه‌یه‌كی سه‌وز یان سوور ئه‌نجامی ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر پارێزراوه بێیته ژووره‌وه:
قه‌ده‌غه‌ی توندتر بۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی:
- 1 سه‌ردان بۆ 1 نه‌خۆشێک ته‌نها له 1 رۆژێک
- کۆپه یان مندال ده‌توانن 1 باوک یان دایک یان چاودێریی هه‌بێت
خوێندگاكان
- هه‌موو وانه‌كانی خوێندنگا گشتییه‌كان گه‌ڕانه‌وه ته فێربوون له ناو خوێندگا.
- زانیاری زیاتر لێره‌یه:
- خه‌ڵكی له ئوسترالیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1.5مه‌تر دور راوه‌ستن له كه‌سانی دیكه‌وه. ته‌ماشای رێنماێكانی هه‌رێمه‌كه‌ت بكه سه‌باره‌ت سنوورداری گردبّنه‌وه.
- دانشتوانی ناو شاری مێلبۆرن له پابه‌ندی دا ده‌بی به قه‌ده‌غه‌كانی قۆناغی 4 هه‌روه‌ها ده‌بێت پابه‌ند بن به قه‌ده‌غه‌ی ده‌چۆنه ده‌ره‌وه له ماڵ له نێوان كاته‌كانی 8ی ئێواره، هه‌تاكوو 5ی سه‌رله‌به‌یانی. لیستی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كان لێره به‌دی ده‌كێت:
- ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست به نیشانه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون ده‌كه‌یت، له ماڵ بمێنه له‌گه‌ل ته‌له‌فۆن بكه بۆ دكتۆره‌كه‌ت بۆ رێكخیستینی تاقیكیردنه‌وه، یان په‌یوه‌ندی بكه به هێڵی یارمه‌نتی ڤیروسی كۆرۆنا له سه‌ر 1800020080.
- زانیاری و هه‌واڵ به 63 زمان لێره ده‌ست ده‌كه‌وێت .