بیرۆكه‌ی 'بلۆقی میكرۆب'ی كۆڤید-19ئاماژه به ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئێمه دووری فیزیكی ناپارێزین له گه‌ڵیان یان ماسك ناپۆشین كاتێك كه له گه‌ڵیانین. له كاتی قه‌ده‌غه توونده‌كان دا، ئه‌مه به‌گشتی ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام چه‌ندین وڵات، وه‌كوو نیوزیلاند و شاهانشاهی یه‌كگرتوو (بریتانیا)، بلۆقێكی گه‌وره‌تر له بنه‌ماڵه‌یان تاقی كردۆته‌وه.
دانیاڵ ئاندرووس-ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ڤیكتۆریا پلانێك ئاشكراده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به قه‌ده‌غه‌كان. زۆر كه‌س چاوه‌روانن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایه ستراتیژی بلۆق به‌شێكه له ئه‌م پلانه، پاش ئه‌وه‌ی برێت سه‌تن كارمه‌ندی ته‌ندروست باڵا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و بیرۆكه‌یه چالاكان له ڕه‌چاوكردن دایه.
بلۆقێكی مه‌ز‌نتر واتای ئه‌وه ده‌بێت كه بنه‌ماڵه‌ی تۆ ده‌توانن چه‌ند كه‌سێك یان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرن كه ده‌توانن په‌یوه‌ندی نزیكتان له گه‌ڵیان هه‌بێت. ئه‌مه ده‌بێت ده‌ستنیشان كرا‌و بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ریسكی بڵاو بوونه‌وه سنوورداربێت، و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێریت ده‌بێت له هه‌مان شار یان شارۆچكه بژین.
ئه‌مه رێگایه‌كه بۆ بالانس كردنی مه‌ترسی تووشبوون به كۆبید-19 له‌گه‌ڵ پێویستیمان به تێكه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ رێپێدانه به خه‌ڵكی لاواز و به ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بێت، بۆ یارمه‌تیدانیان له هه‌ستكردن به دڵته‌نگی پاندامیك.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بیرۆكه‌یه بێگوومان مه‌ترسی و ریسكی له‌گه‌ڵدایه، هه‌ره گرنگه كه حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌كان په‌سه‌ند بكات به سۆزداری و به به‌زه‌ییه‌وه. پاندامیك وه‌ك مه‌راسۆنه نه‌ك هه‌ڵهاتن\راكردن، و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌ستبكه‌ن كه رامیارێكان به سۆزدارییه‌وه دارێژراوه، ئه‌وه بۆیان هه‌یه كه باشتر پابه‌ندی رێنماییه‌كانبن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایان.
بلۆقی تاسمان (ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ری ده‌ریای تاسمان- كه له نێوان نیوزیلاند و ئوسترالیا یه)
له ئه‌م كاته‌ی قه‌ده‌غه‌كانی ڤیكتۆریا دا، بلۆقی میكرۆب ته‌نیا ئه‌ندامانی یه‌ك بنه‌ماڵه ده‌گرێته‌وه. ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی وه‌ك هاوسه‌رگیریان هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌ك ناژین ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن.
كه ئه‌مه هه‌ست به‌ته‌نیایی كردن زۆرتر دروستده‌كات و كاریگه‌رییه‌كی مه‌زنی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی. هه‌روه‌ها، بێگوومان، كه‌سانی زگوورتی (سینگڵ) و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی جیاوازیان هه‌یه زۆر بێزار بوونه.
بێرۆكه‌ی بلۆق هه‌وڵده‌دات ئه‌مه ببه‌زێنێت به رێپێدان به په‌یوه‌ندی نزیكی خه‌ڵكی له گه‌ڵ گرووپێكی دیاری كرا‌و دا. ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه، و به‌كار نه‌هێنرابوو له كۆنترۆڵ كردنی په‌تای سارس له ساڵی 2003.
نیوزیلاند یه‌كه‌م وڵات بوو كه ئه‌م پلانه‌ی داهێنا بۆ رێدان به خه‌ڵكی كه په‌یوه‌ندی نزیكیان هه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانیان كه له یه‌ك ماڵ دا ناژیین له ژێر قه‌ده‌غه‌كانی "وشیار بوونی ئاستی 3" دا. ئه‌مه كه نه‌ك ته‌نیا سۆزدارانه بوو، به‌لام راسته‌قیینه‌خوازانه (ریالیستیك)بوو سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرن.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، په‌یوه‌ندییه گرنگه‌كانمان ئاڵۆزن و له‌رووی كولتورییه‌وه هه‌مه‌ره‌نگه. تێگه‌یشتنمان كه كێی خێزانه بریتیه له بنه‌ماڵه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كانیان، یان هاوژین و خۆشه‌ویسته‌كانیان و هاورێ نزیكه‌كانیان، كه له یه‌ك ماڵدا ناژین.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌اندامانی سۆزداری بلۆقی میكرۆب، بۆی هه‌یه سوودمه‌ندبێت بۆ كۆمه‌ڵگا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایان، له كاتێكدا كه ده‌رده‌چن یان ده‌چنه‌وه ناو دۆخی قه‌ده‌خه‌كانی ده‌رچوون له ماڵ.
بیرۆكه‌ی بلۆق هه‌روه‌ها له بریتانیا به‌كارهێنرابوو، كاتێك كه ده‌ستیان كرد به شلكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كان له مانگی جوون (6) دا، كه رێدرا به كه‌سانی زگوورتی (سینگڵ) كه بلۆقێك پێكبهێنن له گه‌ل بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه جه‌ندین ئه‌دامی هه‌یه.
مه‌ترسییه‌كان چین؟
سه‌ره‌رایی سوودمه‌ندییه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان، بێگوومان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرۆسه‌كه‌یش هه‌یه. سوودمه‌ندییه‌كانی بۆ باشبژێوی ته‌ندروستی ده‌روونی\هزری ده‌بێت هه‌ڵبسه‌نگێندرێت له گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
ئه‌گه‌ر سیسته‌می بلۆق به‌كار بهێنرێت له هه‌رجێیه‌كی ئوسترالیا، پرۆسه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌شداری كردن له بلۆقێكی میكرۆب پێویست ده‌كات. هه‌روه‌ها رێپێدان به ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هه‌ر بلۆقێك ده‌بێت سنووردار بكرێت.
ئه‌و بلۆقه ده‌ستنیشان كراوه ده‌ێت تایبه‌ت بێت. ئه‌گه‌ر تۆ "بلۆق ده‌كه‌ی" له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌ك، تانوانی بیانگۆڕیت هه‌رچ كات پێت خۆش بێت، پێویستده‌كات كه 14رۆژ ناوبڕ هه‌بێت، كاتێك گروپێك به جێده‌هێڵیت و دانیه‌كی دیكه هه‌ڵده‌بژێریت، بۆ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، له بلۆقێكه‌وه بۆ بلۆقێكی دیكه.
ئاپێكی به‌دواچوونه‌وه بۆ بلۆق ( bubble tracker app) بۆی هه‌یه یاریده‌ربێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌و ئاپه ده‌بێت بریتی بێت له رێككه‌وتنی هه‌ردوو، یان هه‌موو، لایه‌نێك بۆ به‌شداری بوون. سیسته‌می بلۆق ده‌بێت ئه‌وه ره‌چاو بكات كه چیده‌بێت بكرێت له ئه‌وناوچانه‌ی كه ژماره‌ی تووشبوووانی تێدا زۆرن.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ربلۆقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌ك بن كه رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه زۆر به‌رزه لێی دا، ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی مه‌زن ده‌بێت بۆ هه‌موو بلۆقه‌كه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌ندامانی دییكه‌ی بلۆقه، كه له ناوچه‌یه‌كه كه ئاستی مه‌ترسی تێدا كه‌مه .واتای ئه‌وه‌یه كه ڤیروسه‌كه بۆی هه‌یه له ناوچه‌یه‌كی كه‌م مه‌ترسیدا بڵاوه بكات به رێی ئه‌وكه‌سانه‌وه.
له په‌تاناسیدا، ئامانج كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌یه هه‌تا ده‌كرێت، به‌ڵام له پاندامییكێكی درێژ خایان دا ده‌بێت رێگا بده‌ین به سۆزداری یان به‌زه‌یی (به بێ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی بۆ كۆمه‌ڵگا).
رامیاری سۆزداری ده‌بێته هۆی پابه‌ندبوون
به‌ته‌نیایی مانه‌وه ده‌بێته هۆكاری سترێس و بۆی هه‌یه هاوكاری كه‌مبكاته‌وه. به‌ڵام بلۆقی میكرۆب له‌سه‌ر بنه‌مای سۆزاری بۆی هه‌یه خۆڕاگری زۆربكات به رێی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ست به ته‌نیاییكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ته‌نیا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی كه دڵگرانن به هۆیی دابڕان له هاورێ و ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان.
پێكهێنانی بلۆقی سۆزداری بۆ قه‌ده‌غه‌كانی ده‌رچوون له ماڵ له داهاتوو دا، یاریده‌ر ده‌بێت بۆ خۆراگری له ئه‌گه‌ری پاندامیكێكی درێژخایان له داهاتوو دا كه بۆی هه‌یه چه‌ندین قه‌ده‌غه‌ی له‌ماڵ ده‌رچۆن و داخستن له خۆبگرێت. سۆزداری بۆی هه‌یه خواستی خه‌ڵكی باشتر بكات بۆ پابه‌ندبوون به قه‌ده‌غه‌كان، له جیاتی ناچار بوون به پانه‌ندی.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه به شێوازێكی زانستی وڵامی ره‌وشی پاندامیك ده‌ده‌نه‌وه، وه‌كوو متمانه پێكرا و به‌توانا ته‌ماشا ده‌كرێن له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه. به‌ڵام نابێت سنوورداری هه‌بێت بۆ سۆزداری. پلانێكی ئاسایش وپڕ سۆز، ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات كه خه‌ڵكی كه‌متر هه‌وڵده‌ده‌ن فێڵ بكه‌ن له سیسته‌مه‌كه و به‌شداری چه‌ندین بلۆق بن له هه‌مان كات دا. پلانێكی سۆزداری به یه‌كه‌وه له گه‌ڵ چاوێریكردنی به‌رده‌وام، خه‌ڵكی وا لێده‌كات كا متمانه بكه‌ن به ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌ك لێهاتوو ته‌ماشایان بكه‌ن بۆ رابه‌رایه‌تییان به ئاسایشی و پارێزراوی بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی كۆڤید-19.
ماری-لوویس ماكلۆس ئه‌ندامێكی به‌رنامه‌ی فریاكه‌وتنه‌كانه بۆ ریكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانییه بۆ گروپی داهێنانی رێنمایی بۆ رێگری و كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19.